/   هەواڵ
(رێبوار ئەحمەد) میوانی دەیەم بەرنامەی پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی بوو (2023)
2023-03-27
رۆژی دووشەممە رێکەوتی (27/3/2023) لە کۆتا بەرنامەی ساڵی نۆیەمی بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی) میوانداری بەڕێز (رێبوار ئەحمەد) سەرۆکی لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پێشكەشكرا...
بڕیاربوو بۆ ئەم بەرنامەیەش بەڕێز (د. موسەننا ئەمین) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەن نوێنەرانی عێراق و ئەندامی لیژنەی (پەیوەندییەکانی دەرەوە) .... بەشداری بەرنامەکە بکات، بەڵام بەهۆی سەرقاڵی بەڕێزیان لە بەغداد و تێکچوونی دانیشتنی دوێنێ شەوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، نەیان توانی لە کاتی دایریکراودا ئامادەی بەرنامەکە بێت.
رێبوار ئەحمەد:
- کەسێک لەکەرتی گشتی تەندروستی کار بکات، نابیت لە کەرتی تایبەت کاربکات
- حوکمڕانانی هەرێم خۆیان بۆ خزمەتی هاووڵاتی یەکلایی نەکردۆتەوە
لە گەڵ بەڕێز (رێبوار ئەحمەد) سەرۆکی لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی... گفتوگۆ لەسەر ئەم تەوەرانە کرا:
1. ئەرکەکانی لیژنەی تەندروستی و ژینگە
2. گرفتە سەرەکییەکانی کەرتی تەندروستی لە سلێمانی.
3. سێکتەری تەندروستی لە نێوان کەرتی گشتی و کەرتی تایبەتدا.
4. گرفتەکانی یەکەی چاودێری ورد و فریاکەوتن.
5. تێچووی نەخۆشی شیرپەنجە.
6. نرخ و کوالیتی نۆرینەگە پزیشکییەکان
بەرنامەی (پارێزگای سلێمانیو نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) ساڵانە بەهاوكاری رێكخراوی(NED) ئەمریكی لە (10) بەرنامەدا میوانداری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)و (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) پێشكەشدەكرا ...
ئامانج لەم بەرنامەیە پتهوكردنی پهیوهندییە لە نێوان هاووڵاتیان و نوێنهرانی پارێزگای سلێمانی.
بۆ گوێگرتن لە تەواوی بەرنامەکە، کلیک لەم لینکە بکەن:
https://www.radionawa.com/Ku/show-detail.aspx?jimare=145&znjera=6517