/   هەواڵ
هەڵەبجە: دووەم گفتوگۆیکراوی نێوان ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بەڕێوبەرایەتیە فیدڕاڵییەکان ئەنجامدرا
2023-04-27
بە ئامادەبوونی هەریەکە لە بەڕێزان ((کاوە عەلی کەریم) و (شاهین حەمە رەزا) جێگرانی پارێزگاری هەڵەبجەو بەڕێوەبەرو ستافی (نوسینگەی هەڵەبجەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) ڕۆژی (پێنج شەممە) (27/4/2023)، رێـكخراوی كـوردستان بـۆ هـەمووان بـــە هاوکاری ڕێکخراوی (NED) ئەمریكی، هەستا بە ئەنجامدانی دووەم گفتوگۆێکراوەی تایبەت بە کێشە و گرفت و پێداویستییەکانی فەرمانگە و لیوا و بەڕێوبەرایەتیە فیدراڵییەکانی وەزارەتی ناوخۆ لە پارێزگای هەڵەبجە، چالاکیەکە بە میوانداری هەریەکە لە بەڕێزان (چرۆ حەمەشەریف)،(د. موسەننا ئەمين)،(ئاریان تاوگۆزی) نوێنەرانی سنوری بازنەی (3)ی هەڵبژاردن لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) ئەنجامدار....
لە چالاکییەکەدا هەریەکە لەم بەڕێوەبەرایەتییانەش ئامادەبوون:
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گومرگی هەڵەبجە
لیوای هەڵەبجە ی پاسەوانی سنوور
بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی هەڵەبجە
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەڵەبجە
بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی هەڵەبجە
بەڕێوەبەرایەتی کارتی نیشتمانی هەڵەبجە
بەڕێوەبەرایەتی کارتی زانیاری هەڵەبجە
سەرەتا بەرێز (کاوە عەلی کەریم) جێگری پارێزگاری هەڵەبجە پاش بەخێرهاتنی میوانان، بەشێوەیەکی گشتی کێشەو گرفتی فەرمانگە فیدراڵییەکانی هەڵەبجەی باسکرد و ئاماژەی بۆ ئەو هەوڵانەش کرد کە لەماوەی رابردوودا دراون بۆ کردنەوەی ئەوفەرمانگانە...
پاشان (ئارام کەمال) بەڕێوەبەری پڕۆژە لە (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) ئامانجی چالاکییەکەی روونکردەوەو داواشی لە پەرلەمانتاران کرد، وەک یەک تیم لەبەغداد بەدواداچوون بۆ کێشەو گرفتەکان بکەن.
دواتر هەریەکە لە بەڕێزان (چرۆ حەمەشەریف) ،(د. موسەننا ئەمين)،(ئاریان تاوگۆزی) کورتەیەک لە ئەرک و دەسەڵاتەکانیان باسکرد...
پاشان دەرگای گفتوگۆ بۆ بەڕێوەبەرایەتتیەکان کرایەوەو بەشێوەیەکی گشتی هەرفەرمانگەیەک کێشەکانیان خستەڕوو، هاوکاتیش چەند پێشنیارێکش خرایە بەردەم پەرلەمانتاران...
لە بەشێکی دیکەی چالاکییەکەشدا باس لە هەوڵەکان کرا بۆ خوێندنەوەی دووەمی یاسای پێکهێنانی پارێزگای هەڵەبجە، ئاماژەیان بەوەکرد کە سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانیەکان بە بێ جیاوازی لە هەوڵدان بۆ لۆبیکردن و قسە کردن لەگەڵ فراکسیۆنەکانی تر و تێپەڕاندنی یاساکە لەکاتی خوێندنەوەی دووەم و بڕیاریشدارا لەکاتی گەڕاندنەوەیان بۆ بەغداد لەسەرەتای هەفتەی داهاتوودا داوا لە دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانێ عێراق بکەن بۆ دانانی بڕگەی خوێندنەوەی دووەم لە دانیشتنی پەرلەماندا....
لە كۆتایشدا (ئاریان تاوگۆزی) و،(د. موسەننا ئەمين)و (چرۆ حەمەشەریف) بەڵێنی ئەوەیاندا بەجدی بەدواداچوون بۆ ئەو كێشەو گرفتانە بكەن، هەروەها پەیوەندیشیان لەگەڵ بەڕێوبەرایەتیەكان بەردەوام دەبێتو هاوكاری و هەماهەنگیان زیاتر لەداهاتوودا دروست دەكەن.
بۆ بینینی وێنەکان کلیک لەم لینکە بکەن:
https://www.keodd.org/galleryview?photo=119435