/   هەواڵ

(د. نەرمین مەعروف) و (شوان محەمەد رۆستەم) لەگفتوگۆیەکیکراوەدا لەگەڵ (فەرماندەیی لیوای 21 ی پاسەوانی سنور)

2023-07-11

 ئەمڕۆ (سێ شەممە) (11/7/2023) (رێـكخراوی كـوردستان بـۆ هـەمووان) بەهاوكاری رێكخراوی (سندوقی نیشتمانی بۆ دیموكراسی (NED) ئەمریکی، لە چوارچێوەی پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی)دا، هەستا بە ئەنجامدانی گفتوگۆیەکیکراوە تایبەت بە کێشەوگرفتەکانی (فەرماندەیی لیوای  21  ی پاسەوانی سنور)

  چالاکیەکە ئەنجامدارا بە میوانداری بەڕێز  (د. نەرمین مەعروف) و بەڕێز (شوان محەمەد رۆستم) نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)
لەلایەن (فەرماندەیی لیوای  21  ی پاسەوانی سنور)یشەوە ئەم بەڕێزانە ئامادەبوون:
(فەرماندەی لیوای21   -  مقدم لواء 21 - ضابط ركن الحركات - امر فوج 1 -امر فوج 2 -امر فوج 3 )

سەرەتای چالاکییەکە بە وتەی بەرێز (حەسەن حەمید محەمەد) (فەرماندەیی لیوای 21  ی پاسەوانی سنور) دەستیپێکردو لە میانی وتەکەیدا دوای بەخێرهاتنی میوانان، هاوکات چالاکییەکەی بەگرنگ باسکردو سوپاسی رێکخراوی کوردستان بۆ هەموانیشی کرد کە هەستاون بە ئەنجامدانی ئەم چالاکییە.
دواتر ئارام کەمال لە (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) ئامانج و تەوەری چالاکییەکەی خستەڕوو
پاشان ئامادەبووان لە (فەرماندەیی لیوای 21ی پاسەوانی سنور) گرفت و پێشنیار و داواکارییەکانیان بۆ پەرلەمانتاران خستەڕوو، داواشیانکرد کە ئەم جۆرە پەیوەندییانە بەردەوام بن لە نێوان پەرلەمانتاران و فەرمانگە فیدراڵییەکاندا، هەروەها دەستخۆشیان لە رێکخراوی کوردستان بۆ هەموان کرد کە هەستاوە بەم چالاکییەو ئاماژەیان بۆ ئەوەکرد کە ئەمە یەکەمجارە پەرلەمانتاران سەردانیان دەکەن و بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کێشەو گرفتەکانیان
لەکۆتایشدا بەرێزان (شوان محەمەد رۆستم) و (د. نەرمین مەعروف) نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)  تێبینی و سەرنجی خۆیان لەسەر داواکاری و پێشنیارەکان خستەڕوو بەڵینیاندا کە بەدواداچوونی جدی بکەن بۆ ئەوکێشەو گرفتانە بکەن.

بۆ بینینی وێنەکان کلیک لەم لینکە بکە:
https://www.keodd.org/galleryview?photo=119448

زیاتر بخوێنەوە