/   هەواڵ
نوێنەرانی یەکەکانی نیشتەجێبوون، دژی گرانکردنی نرخی کارەباو خراپی خزمەتگوازری، سەردانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەکەن
2023-08-14
ئەمرۆ (سێ شەممە) ( (14/8/2023بەئامادەبونی (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و ئەندامانی لیژنەكانی پلان و پڕۆژەکان و خزمەتگوزاری شارەوانی و پیشەسازی و زە) ی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانیی ونوێنەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی سلێمانیی و لێژنەی تایبەت بە خزمەتگوزاری سیتیییەكانی قایمقامیەت، لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كۆبونەوەیەك بۆ چارەسەركردنی گرفتی گرانكردنی نرخی كارەبای سیتییەكان لە 18 دینارەوە بۆ 156 دینار بەڕێوەچوو، کۆبوونەوەکە دوو کاتژمێر خایاند
لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا، نوێنەرانی یەکەکانی نیشتەجێبوون ئاماژەیان بەوەکرد کە ئەوان هەرفریای ئەوەدەکەن پارە بدەنە کۆمپانیاکانی یەکەکانی نیشتەجێبوون، هەرەوها ئاماژەیان بۆ ئەوەکرد کە کۆمپانیاکان خزمەتگوزاریەەکانیان لە ئاستی پێویستادا نیەو ئەمە جگەلەوەی کە بەشێکیان پێچەوانەی ئەوگرێبەستەی کردوویانە، هەستاون بە فرۆشتنی ئەو شوێنانەی کە بۆ خزمەتوگزاری گشتی وەک (قوتابخانە، مزگەوت ، باخچە، سەوازیی و شوێنی یاریکردنی منداڵان و.....هتد)
یەکیک لە نوێنەری یەکەکانی نیشتەجێبوون ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە حکومەت لەناو یەکاکانی نیشەتجێبووندا بوونی نییەوە ...
شایانی باسە هەندێک لە یەکەکانی نیشتەجێبوون هێندی ناحییەیەک هاووڵاتی تێدا نیشتەجێیە بەڵام نە شارەوانی هەیە، نەئاو نە کارەبام نەپەروەردە.... هتد بوونیان نییە
دوابەدوای کۆبوونەوەکەش(ئازاد حەمە ئەمین) سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا ئاماژەی بەوەکرد، سەردەمانێک سیستمی ١٦ ئەمپێر و ٢٠ ئەمپێریان بۆهێناین و دوای ئەوەی شکستی هێنا پێوەرتی زیرەک هێنرا کە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پێمانوایە لەئاستی تموحی پارە پەیداکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا نەبووە بۆیە لە ئێستادا بیریان لە هێنانی سیستمی پریپەید کردووەتەوە و وەک هەمیشە بۆیەکەمجار لە سلێمانی تاوی دەکرێتەوە کە نرخەکەی لە ١٨ دینارەوە کراوە بە ١٥٦ دینار و وەک سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دژی ئەو بڕیارەین و لەگەڵ گرانبوونی نرخەکەیدا نین و پلانێکی سەرکەوتوو نییە و لەگەڵ موچە و قوتی خەڵکدا ناگونجێت.
وتیشی، حکومەت گرنگی بەوەنادات و ناگەڕێتەوە بۆئەوەی خەڵکی چەندێک پارەی لەلایەتی بەڵکو تەنها بیر لە پەیدا کردنی پارە و زیادکردنی داهاتەکانی دەکاتەوە کەلەگەڵ ئاستی گوزەران و ژیانی خەڵک ناگونجێت. باسی لەوەشکرد، هەوڵ دەدەن بەڕێگەی یاسایی بڕیاری گرانکردنی نرخی کارەبای سیتییەکان هەڵبوەشێننەوە، بەڵام ئەگەر ئەوەش نەکرا ئەوا داوای پێداچوونەوە بەبڕیارەکەدا دەکەن بۆ کەمکردنەوەی نرخەکان.
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەوەشیخستەڕوو، ئەوان دەتوانن لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بڕیار لەوبارەیەوە دەربکەن بۆ سنووری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و حکومەتی خۆجێی پارێزگای سلێمانی پێیەوە پابەندبێت و جێبەجێی بکات و هەموو هەوڵێکی خۆمان دەدەین بۆ کەمکردنەوەی ئەو نرخە.
شایانی باسە بەهۆی نەبوونی چاودێری وردو لێپرسینەوە و سزادانی کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان، دانیشتوانی یەکەکانی نیشتەجێبوون وەک خۆیان ئاماژەیان بۆکرد لە گوزەرانێکی زۆر خراپدا دەژین.