/   هەواڵ

فەرمانی دەستگیركردن بۆ (كەریم عەلی) ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەرچوو.

2023-08-28

لەسەر سكاڵای وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بە گوێرەی ماددەی 2ی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندییكردن، فەرمانی دەستگیركردن بۆ كەریم عەلی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەرچووە.
لەو بارەیەوە كەریم عەلی رایگەیاندووە، چەند جارێك لەلایەن ئاسایشی گەرمیان ئاگادار كراوەتەوە كە فەرمانێكی دەستگیركردنی لای ئەوانە، داوایان كردووە خۆی رادەست بكات.
وتوشیەتی، ئەو فەرمانە لەسەر سكاڵای بەشی یاسایی وەزارەتی داراییە، لەبەر ئەوەی پێشتر لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا چەند زانیارییەكی سەبارەت بە مەرزی پەروێزخان خستووەتەڕوو، باسی لە گرێبەستی كۆمپانیاكان و داهاتی دەروازە سنورییەكان كردووە.هاوکات ئاماژەشی بۆ ئەوەکرد کە لە مەرزی پەروێزخان تەنکەری نەوت لە لیژنەیەکی عێراق شاردراونەتەوە.
هەر بە وتەی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، تێبینی ئەوەیان كردووە ئەو دادوەرە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەركردووە برای عەباس ئیسماعیل سەرپەرشتیاری مەرزی پەروێزخانە، كە پێشتر وتبووی سكاڵای لەسەر تۆمار دەكات، تانە لە بڕیارەكەی دادگا و دادوەرەكە دەدات و داوا دەكات لە دادگایەكی دیكە سكاڵا تۆمار بكرێت.

لێرەوە  گوێ لە تەواوی چاوپێکەتنەکە بگرە.

https://www.facebook.com/100006493362638/videos/245308345133790/

زیاتر بخوێنەوە