/   هەواڵ
(د. نەرمین مەعروف) لەگفتوگۆیەکیکراوەدا لەگەڵ (بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانکی ناوەندی هەرێم - سلێمانی)
2023-09-25
ئەمڕۆ (دوو شەممە) (25/9/2023) (رێـكخراوی كـوردستان بـۆ هـەمووان) بەهاوكاری رێكخراوی (سندوقی نیشتمانی بۆ دیموكراسی (NED) ئەمریکی، لە چوارچێوەی پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی)دا، هەستا بە ئەنجامدانی دەیەمین و کۆتا گفتوگۆیەکیکراوە بۆ نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) لەماوەی ئەمساڵدا.
چالاکی ئەمڕۆ بەمیوانداری بەڕێز(د. نەرمین مەعروف) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) و (ئەندامی لیژنەی دارایی) ئەنجامدرا
چالاکێیەکە تایبەت بوو بەگفتوگۆکردن لەسەر کێشەو گرفتەکانی (بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانکی ناوەندی هەرێم - سلێمانی) هاوکات کردنەوەی لقێکی بانکی ناوەندی عێراق لە پارێزگای سلێمانی و چەند کێشەیەکی دیکەی بانکی ناوبراو.
سەرەتا ئارام کەمال لە (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) ئامانج و تەوەری چالاکییەکەی خستەڕوو.
پاشان (د. نەرمین مەعروف) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) باسی لە دەسەڵاتەکانیان و شێوازی کارکردنیان وەک پەرلەمانتار هەوڵەکانی پێشوویان بۆ کردنەوەی لقێکی بانکی ناوەندی عێراق لە پارێزگای سلێمانی بۆئامادەبووان خستەڕوو.
دواتر ئامادەبووان لە (بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانکی ناوەندی هەرێم - سلێمانی)گرفت و پێشنیار و داواکارییەکانیان بۆ پەرلەمانتاران خستەڕوو.
لەلایەن (بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانکی ناوەندی هەرێم - سلێمانی) ئەم بەڕێزانە ئامادەبوون:
- بەڕێوەبەری بەشی یاسا
- بڕێوەبەری دەستەی پشکنین
- سەرۆکی بەشی (الائتمان والصيرفة)
- بەڕێوەبەری بەشی ژمێریاری
- بەڕێوەبەری بەشی کارگێڕی
- بەڕێوەبەری بەشی چاودێری
- لێپرسراوی بەشی توێژینەوە
- بەڕێوەبەری بەشی ئامارو کۆمپیوتەر
هاوکات هەریەکە لەبەڕێزان (ساڵح سەعید) و (سیروان عبد الصمد) لە نوسینگەی سلێمانی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) ئامادەی چالاکییەکە بوون.
لەکۆتایشدا بەرێز(د. نەرمین مەعروف) نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) تێبینی و سەرنجی خۆی لەسەر داواکاری و پێشنیارەکان خستەڕو وەڵامی کۆی پرسیارەکانی ئامادەبووانیشی دایەوەو بەڵینیدا کە بەدواداچوونی جدی بکات بۆ کێشەو گرفتەکان لەسەر هەردوو ئاست هەرێم و عێراق .
بڕیار بوو لەم چالاکییەدا بەڕێز (یادگار مەحمود نەسروڵا) ئەندامی (لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) ئامادەبێت، بەڵام پاش چاوەڕوانی و چەندینجار پەیوەندیکردن لەرێی مۆبایلەوە ناوبراو وەڵامی هیچ پەیوەندییەکی نەدایەوەو ئامادەی چالاکییەکە نەبوو
بۆ بینینی وێنەکان کلیک لەم لینکە بکە:
https://www.keodd.org/galleryview?photo=119464