/   هەواڵ
(بەدریە حسێن)، سەردانی ئۆفیسی (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان)ی کرد
2023-10-21
رۆژی (شەممە) (21/10/2023) بەڕێز (بەدریە حسێن) نوێنەری پاریزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) سەردانی ئۆفیسی (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان)ی کرد...
لە میانی سەردانەکەدا کە نزیکەی کاتژمێر و نیوێکی خایاند، چەند تەوەرێک گفتوگۆو راگۆڕینەوەیان لەبارەوە کران...
لەسەرەتادا ستافی رێکخراو خۆشحاڵیان بەسەردانەكە دەربڕیو سوپاسی نوێنەرەكەی پارێزگای سلێمانی كرد كە لە سەرەتای دەستبەکاربوونیانەوە وەک نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق) وەڵامی ئەرێنیان بۆ پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانیو نوێنەرانی) هەبوو
دواتر بەڕێز (بەدریە حسێن) کورتەیەکی لەسەر کاری پەرلەمانتاری و پەیوەندیان بە هاووڵاتیان و هەروەها باسی لە زەرورەتی هەڵسەنگاندنی ئەدای پەرلەمانتاران کرد و رۆڵی (پڕۆژەی پاریزگای سلێمانی و نوێنەرانی) بەرزنرخاند دەستخۆشی لە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) کرد کە بەشێوەیەکی بێلایەنانە هەستاون بە چاودێریکردن و هەڵسەنگاندنی ئەدای پەرلەمانتاران.
لەتەوەرێکی دیکەدا ناوبراو راپۆرتی (پارێزگای سلێمانیو نوێنەرانی) بە كارێكی زۆر گرنگ ناوبردو وتی: ئەم راپۆرتە هۆكارێكی زۆر باشە بۆ ئاشناكردنی هاووڵاتیان بە ئەدای نوێنەرەكانیان...
پاشانیش بەڕێزیان ئامادەیی خۆی بۆ چالاكییەكانی دیکەی پڕۆژکە دەربڕی و دووپاتی كردەوە وەڵامدەروەی هەموو چالاكییەك دەبین كە لەبەرژەوەندی هاووڵاتیاندا بێت...
باسکردن لە رۆڵی نوێەرانی هەڵبژێردراو لە بەدەمەچوونی هاووڵاتیان تەوەرێکی دیکەی سەردانەکەبوو ئاماژە بەوەکرا کە ئەرکی سەرشانی هەموولایەکە کار بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان بکات
لە کۆتایشدا ستافی رێکخراو دووبارە خۆشحاڵییان بەسەردانەکە دەربڕی بۆچوون وتێڕوانینی بەڕێز (بەدریە حسێن)یان لەسەر کاروچالاکییەکانی (رێکخراوی کوردستان بۆ هەموان) بەرزنرخاند سوپاسی هەڵوێست و تێگەیشتنی ئەرێنی بەڕێزیان کرد بۆ کاری رێکخراوەیی