/   هەواڵ
(غەریب ئەحمەد)، سەردانی ئۆفیسی (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان)ی کرد
2023-10-26
رۆژی (پێنج شەممە) (26/10/2023) بەڕێز (غەریب ئەحمەد) نوێنەری پاریزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) سەردانی ئۆفیسی (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان)ی کرد...
لە میانی سەردانەکەدا کە نزیکەی کاتژمێرێکی خایاند، چەند پرسێک گفتوگۆو راگۆڕینەوەیان لەبارەوە کران...
لەسەرەتادا ستافی رێکخراو خۆشحاڵیان بەسەردانەكە دەربڕیو سوپاسی نوێنەرەكەی پارێزگای سلێمانی كرد كە لە سەرەتای دەستبەکاربوونیانەوە وەک نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق) وەڵامی ئەرێنیان بۆ پڕۆژەکەمان هەبوو.
دواتر بەڕێز (غەریب ئەحمەد) کورتەیەکی لەسەر کاری پەرلەمانتاری و رۆڵیان لەبەدەمەوەچوونی هاووڵاتیان کرد و هەروەها شێوازی کارکردنی پەرلەمانتاران و بەرپرسیارێتی و بەربەستەکانی بەردەم نوێنەرانی هەڵبژێردارو تەوەرێکی دیکەی وتەکانی نوێنەرەکەی پاریزگای سلێمانی بوو، پاشان ئاماژەی بۆ گرنگی هەڵسەنگاندنی ئەدای پەرلەمانتاران کرد و رۆڵی (پڕۆژەی پاریزگای سلێمانی و نوێنەرانی) بەرزنرخاند دەستخۆشی لە ستافی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) کرد کە بەشێوەیەکی بێلایەنانە هەستاون بە چاودێریکردن و هەڵسەنگاندنی ئەدای پەرلەمانتاران.
لەتەوەرێکی دیکەدا ناوبراو راپۆرتی (پارێزگای سلێمانیو نوێنەرانی) بە كارێكی زۆر گرنگ ناوبردو وتی: ئەم راپۆرتە هۆكارێكی زۆر باشە بۆ ئاشناكردنی هاووڵاتیان بە ئەدای نوێنەرەكانیان...
پاشانیش بەڕێزیان ئامادەیی خۆی بۆ چالاكییەكانی دیکەی پڕۆژکە دەربڕی و دووپاتی كردەوە وەڵامدەروەی هەموو چالاكییەك دەبین كە لەبەرژەوەندی هاووڵاتیاندا بێت...
لە کۆتایشدا ستافی رێکخراو دووبارە خۆشحاڵییان بەسەردانەکە دەربڕی بۆچوون وتێڕوانینی بەڕێز (غەریب ئەحمەد)یان لەسەر کاروچالاکییەکانی (رێکخراوی کوردستان بۆ هەموان) بەرزنرخاند سوپاسی هەڵوێست و تێگەیشتنی ئەرێنی بەڕێزیان کرد بۆ کاری رێکخراوەیی.