/   هەواڵ

(سۆران عمر)، سەردانی ئۆفیسی (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان)ی کرد

2023-11-07

رۆژی (سێ شەممە)  (7/11/2023) بەڕێز (سۆران عمر) نوێنەری پاریزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) سەردانی ئۆفیسی (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان)ی کرد...
لە میانی سەردانەکەدا کە نزیکەی دوو کاتژمـێری خایاند، چەند پرسێک گفتوگۆو راگۆڕینەوەیان لەبارەوە کران...
‎لەسەرەتادا ستافی رێکخراو ‏‏خۆشحاڵیان بەسەردانەكە دەربڕی‌و سوپاسی نوێنەرەكەی پارێزگای سلێمانی كرد كە لە سەرەتای دەستبەکاربوونیانەوە وەک نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق) وەڵامی ‏‏‏‏ئەرێنیان بۆ پڕۆژەکەمان هەبوو‎.
دواتر بەڕێز (سۆران عمر) کورتەیەکی لەسەر کاری پەرلەمانتاری و رۆڵیان لەبەدەمەوەچوونی هاووڵاتیان کرد و هەروەها شێوازی کارکردنی پەرلەمانتاران و بەرپرسیارێتی و بەربەستەکانی بەردەم نوێنەرانی هەڵبژێردارو تەوەرێکی دیکەی وتەکانی نوێنەرەکەی پاریزگای سلێمانی بوو.
دواتر هەڵبژادنەکانی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەن پارێزگاکانی هەرێم و ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراقیش، گفتوگۆیان لەبارەوەکرا...
لەکۆتاییشدا (سۆران عمر) ئاماژەی بۆ گرنگی هەڵسەنگاندنی ئەدای پەرلەمانتاران کرد و  رۆڵی (پڕۆژەی پاریزگای سلێمانی و نوێنەرانی) بەرزنرخاند دەستخۆشی لە ستافی ‏‏‏(رێكخراوی كوردستان بۆ ‏هەمووان) کرد کە بەشێوەیەکی بێلایەنانە هەستاون بە چاودێریکردن و هەڵسەنگاندنی ئەدای پەرلەمانتاران.
لەتەوەرێکی دیکەدا ناوبراو راپۆرتی ‏(پارێزگای سلێمانی‌و ‏‏نوێنەرانی) بە كارێكی ‏زۆر گرنگ ناوبردو وتی: ئەم راپۆرتە هۆكارێكی زۆر ‏‏باشە بۆ ئاشناكردنی هاووڵاتیان بە  ئەدای نوێنەرەكانیان...‏
پاشانیش ‏بەڕێزیان ئامادەیی خۆی بۆ چالاكییەكانی دیکەی پڕۆژکە دەربڕی و ‏‏‏دووپاتی ‏كردەوە وەڵامدەروەی هەموو چالاكییەك دەبین ‏كە لەبەرژەوەندی ‏‏هاووڵاتیاندا بێت...‏
 لە کۆتایشدا ستافی رێکخراو دووبارە خۆشحاڵییان بەسەردانەکە دەربڕی بۆچوون وتێڕوانینی بەڕێز (سۆران عمر)یان لەسەر کاروچالاکییەکانی (رێکخراوی کوردستان بۆ هەموان) بەرزنرخاند سوپاسی هەڵوێست و تێگەیشتنی ئەرێنی بەڕێزیان کرد بۆ کاری رێکخراوەیی.


 

زیاتر بخوێنەوە