/   هەواڵ

(نۆیەم راپۆرتی پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی) و (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و هاووڵاتیان) بڵاوکرایەوە

2023-12-12

رۆژی (دوو شەممە) بەرواری (11/12/2023) بەئامادەبوونی  نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی ‏لەئەنجومەنی ‏نوێنەرانی عێراق ‌ودەستەی ‏سەرۆكایەتی ئەنجومەنی پارێزگاو  و بەشێكی زۆر لە ‏ئەندامانی (ئەنجومەنی ‏پارێزگای سلێمانی)و هەردوو نوسینگەی سلێمانی و هەڵەبجەی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) و کەناڵەکانی راگەیاندن، لە مەراسیمێكی تایبەتدا (رێكخراوی ‏كوردستان بۆ ‏هەمووان) نۆیەم  راپۆرتی  (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی) بڵاوكردەوە‏‎
.‎لەسەرەتای مەراسیمەكەدا بەڕێز (ئاواز سەلیم) سەرۆكی ((رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) ئەمساڵیش نۆیەم راپۆرتی خۆی تایبەت بە نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە هەردوو (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) و (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی)، دەخاتەوە بەردەست خوێنەران، لەم راپۆرتەشدا هاوشێوەی راپۆرتەکانی ساڵانی پێشوو، بەو پەڕی بێلایەنییەوە کارمان لەسەر راپۆرتەکە کردووە و هەگبەی ساڵێکی (نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی)مان بۆ هاووڵاتیان و دەنگدەران و لایەنە سیاسییەکان و رایگشتی دەخەینەڕوو.
(رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) بەردەوام هەوڵیداوە، کە هاووڵاتیان و نوێنەرە هەڵبژێردراوەکانیان، لە پەیوەندی بەردەوامدابن. ). 
(ئەوەی لەم راپۆرتەدا خراوەتەڕوو، بەرهەمی ساڵێکی کارو چالاکیەکانیانە و بەرچاوڕوونییەکە بۆ نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) و (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) و بەشێوەیەکی بابەتی و بێلایەنانە، بەدواداچوون و چاودێریمان هەبووە کە نوێنەران تا چەند توانیوویانە بەرنامەی هەڵبژاردن و بەڵێنەکانیان بەدیبهێنن؟
راپۆرتی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی)ی بە شاهێدی زۆرێک لە نوێنەران و چاودێران و توێژەران، بووەتە هۆی دروستکردنی کێبڕکێی رەوا لەسەر ئەنجامدانی زۆرترین چالاکی، هەربۆیەش راپۆرت لەدوای راپۆرت جوڵەی نوێنەران، بەراورد بەساڵانی پێشوو زیادیکردووە.
ئەم راپۆرتە بەڵگەیەکی سەلمێنەرە کە (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان)، چالاکانە بە رۆڵی خۆی هەستاوە وەک رێکخراوێکی کۆمەڵگەی مەدەنی و توانیویەتی چاودێربێت و لە خەمی خواست و کێشە و داواکاری هاووڵاتیاندا بێت و یارمەتیدەر بێت بۆ دووپاتکردنەوە لەسەر جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنی نوێنەران و باشترکردنی ئەداو هەڵسەنگاندنیان لەسەر بنەمای بابەتیبوون، هەتاوەکو بتوانن لە داهاتوودا بەباشترین شێواز کاروچالاکییەکانیان ئەنجامبدەن.
بەڕێزان راپۆرتی ئەمساڵمان، هاوکاتە لەگەڵ کۆتایهێنان بە کاری ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان،
کە بەداخەوە کارەکە بەمجۆرەی لێهات، بریا هەر لەکاتی خۆیدا لەبری درێژکردنەوەی ماوەی ئەنجومەنەکان، کاتێک بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دانرایەوەو  کۆتایی بە عورفی درێژکردنەوەی ئەنجومەن هەڵبژێردراوەکان بهێنرایەوە و هەر چوار ساڵ جارێک هەڵبژاردن ئەنجامدرایە... هەرلێرەشەوە دووبارە رایدەگەیەنین، داواکارین لە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەرچی زووترە کاتێک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم دیاری بکات و لایەنە سیاسیەکانیش چی دیکە ئەم پرسە فەرامۆش نەکەن و فشارەکانیان تەنها لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەبێت.)
‏پاشان لەلایەن (ئارام كەمال)بەڕێوبەری پڕۆژەوە، پوختەیەك لە راپۆرتی نۆیەم خرایەڕوو‎.‎
دواتر (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆکی ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی، وتەیەکی پێشکەشکردو تیایدا ئاماژەی بۆ گرنگی راپۆرتەکانی بەدواداچوون کردەوەو هیوای خواست ئەم جۆرە چالاکییانە بەردەوامیان هەبێت پاشان ئەماژەی بۆ ئەوە کرد کە هەمیشە دەرگای ئەنجومەنی بەڕووی ئەم رێکخراوەدا کاروەبووەو هەرگیز رێگریمان لێنەکردوون و ئەوانیش پیشەییانە کاری خۆیان کردووە) دواتر وتی (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان توانیویەتی بەشێوەی  بێلایەنانە کارەکانی خۆیان بکەن و لەرێگەی پڕۆژەکەشیانەوە توانیویانە کێبڕکێ لە نێوان لیژنە هەمیشەییەکاندا دروستبکەن....دواتر هەریەکە لە پەرلەمانتاران (موسەننا ئەمین، بڕیار رەشید دارا سێکانیانی) و (کەریم عەلی) ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لە وتەکانیاندا  وێڕای خستنەڕووی چەند سەرنج و تێبیینەیک، ستایشی ئەمجۆرە پرۆژانەیان کردو رایانگەیاند گرنگە ئەمجۆرە چالاکییانە بەردەوامیان هەبێت...
بەشێکی دیکەی مەراسیمەکە تایبەت بوو بە خستنەڕووی بڵاوکراوەیەکی تایبەتی رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) بە ناوی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی لە ماوەی ساڵانی 2014-2023) کە تیایدا پختەی نۆ ساڵ تەمەنی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و نۆساڵ کارو چالاکی رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان بۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلیمانی تێدا بڵاوکراوەتەوە، بۆ ئامادەبووان خرایە ڕوو.
دواتر رێزلێنان بەخشرایە هەریەکە لە (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و(ئاری سەلاحەدین) بەڕێوەبەری نووسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و (هۆشیار محەمەد) بەڕێوەبەری نووسینگەی هەڵەبجەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەبەرامبەر هاوکاری و هەماهەنگی بەردەوامیان و کردنەوەی دەرگای دامەزراوەکانیان بەڕووی تیمی رێکخرراوی کوردستان بۆ هەموواندا و پیدانی زانیاری بەتی پڕۆژە
لە کۆتاییشدا راپۆرتەکە بەسەر ئامادەبوواندا دابەشکرا.

-    بۆ بینینی وێنەی مەراسیمەکە، کلیک لەم لینکە بکە:

https://www.keodd.org/galleryview?photo=119477


 

زیاتر بخوێنەوە