/   هەواڵ
(ئازاد محەمەد ئەمین ) میوانی بەرنامەی پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی بوو -(2024)
2024-01-16
رۆژی سێ رێکەوتی (16/1/2024) لە دەیەمین ساڵیدا بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی) لە وەرزێکی نوێدا و لەبەشی یەکەمدا، میوانداری بەڕێز (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) كرا...
بهرنامهی (پارێزگاى سلێمانى و نوێنهرانى) لهچوارچێوهی پرۆژهی (پارێزگاى سلێمانى و نوێنهرانى لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) کە ( رێكخراوی كوردستان بۆ ههموان)، به هاوكاری رێكخراوی (NED) ی ئەمریکی ئامادەی دەکات لەم بەرنامەیەدا باس لە ئەزموونی نۆ ساڵی خۆیان لەئەنجومەنەکە دەکەن و خاڵی بەهێز و لاوازیان و رێگریەکانی بەردەمیان دەخەنەڕوو، هاوکات پێشنیاریش بۆ خولی نوێی ئەنجومەنی پارێزگاکان لەبەرنامەکەدا دەخرێتەڕوو.
ئازاد محەمەد ئەمین:
پسپۆڕی پێویست لەناو ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیدا نەبوو
راپۆرتەکانی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی) رۆڵی گرنگیان هەبوو کە لە چالاکییەکانی لیژنە هەمیشەییەکانی ئەنجومەندا
بوونی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە خزمەتی هاووڵاتیان و حکومەتیشدایە
بڕیارەکانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە بەرژەوەندی هاووڵاتیانن،
بەڵام لایەنی پەیوەندیدار بەهەند وەریان ناگرن
بەرنامەی (پارێزگای سلێمانیو نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) بەهاوكاری رێكخراوی(NED) ئەمریكی لەرادیۆی (نەوا)وە رۆژانی (سێ شەممە( كاتژمێر (11:00) بۆ (12:00)ی پێش نێوەڕوان راستەوخۆ بەمیوانداری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)و (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) پێشكەشدەكرێت ورۆژی دواتریش دووبارەدەبێتەوە...
ئامانج لەم بەرنامەیە پتهوكردنی پهیوهندییە لە نێوان هاووڵاتیان و نوێنهرانی پارێزگای سلێمانی.