/   هەواڵ
(سروە محەمەد رەشید) میوانی بەرنامەی پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی بوو -(2024)
2024-01-16
رۆژی سێ رێکەوتی (16/1/2024) لە دەیەمین ساڵیدا بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی) لە وەرزێکی نوێدا و لەبەشی دووەمدا، میوانداری بەڕێز (سروە محەمەد رەشید) ئەندامی فراکسیۆنی (یەکیتی نیشتمانی کوردستان) جێگری سەرۆکی لیژنەی (ژنان و منداڵ و خێزان) و و ئەندامی لیژنەی (خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوە ) لە ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق كرا...
بهرنامهی (پارێزگاى سلێمانى و نوێنهرانى) لهچوارچێوهی پرۆژهی (پارێزگاى سلێمانى و نوێنهرانى لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) کە ( رێكخراوی كوردستان بۆ ههموان)، به هاوكاری رێكخراوی (NED) ی ئەمریکی ئامادەی دەکات لەم بەشەی بەرنامەکەدا لەگەڵ نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، گفتوگۆدەکرێت لەسەر پرسەکانی رۆژ و گرفت و داواکاری هاووڵاتیان و رۆڵ و بەدواداچوونی نوێنەران بۆ داواو خواستی هاووڵاتیان و هەروەها خستنەڕووی پلان و بەرنامەیان بۆ ساڵی 2024
سروە محەمەد رەشید:
- حکومەتی عێراق نەیتوانیوە ئاسمانی خۆی بپارێزێت
- لەهەوڵی بەردەوامداین بۆ بەدواداچوون بۆ کێشەی هاووڵاتیان
- تائێستا حکومەتی عێراق ئیدارەی گەرمیانی بەفەرمی نەناساندووە
تەوەری گفتوگۆ لەگەڵ بەڕێز بەڕێز (سروە محەمەد رەشید)
١، هێرشە مووشەکییەکەی سەر پارێزگای هەولێر و بەزاندنی ئاسمانی هەرێم و عێراق
٢. هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
٣. هەمواری یاسای بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم
٤. لە ماوەی ئەم ساڵەدا گرنگترین هەوڵەکانتان لە چوارچێوەی ئەو دوو لیژنەیەی کە بەڕێزتان تێیدا ئەندامن.
٥. کێشەی زیاد نەکردنی منداڵی تازە لە دایک بووی بۆسەر فۆرمی خۆراک
٦. گرفتە سەرەکییەکانی بازنەی ٥ی هەڵبژاردن لە گەرمیان
بەرنامەی (پارێزگای سلێمانیو نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) بەهاوكاری رێكخراوی(NED) ئەمریكی لەرادیۆی (نەوا)وە رۆژانی (سێ شەممە( كاتژمێر (11:00) بۆ (12:00)ی پێش نێوەڕوان راستەوخۆ بەمیوانداری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)و (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) پێشكەشدەكرێت ورۆژی دواتریش دووبارەدەبێتەوە...
ئامانج لەم بەرنامەیە پتهوكردنی پهیوهندییە لە نێوان هاووڵاتیان و نوێنهرانی پارێزگای سلێمانی.