/   هەواڵ
(د. موسەننا ئەمین) میوانی بەرنامەی پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی بوو -(2024)
2024-01-23
رۆژی سێ رێکەوتی (23/1/2024) لە دەیەمین ساڵیدا بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی) لە وەرزێکی نوێدا و لەبەشی یەکەمی بەرنامەکەدا، میوانداری بەڕێز (د. موسەننا ئەمین) ئەندامی فراکسیۆنی (یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان) ئەندامی لیژنەی (پەیوەندییەکانی دەرەوە) لە ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق كرا...
لەم بەشەی بەرنامەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر پرسەکانی رۆژ و گرفت و داواکاری هاووڵاتیان و رۆڵ و بەدواداچوونی نوێنەران بۆ داواو خواستی هاووڵاتیان و هەروەها خستنەڕووی پلان و بەرنامەیان بۆ ساڵی 2024
د. موسەننا ئەمین:
- هیچ دەوڵەتێکی دراوسێ و هەرێمی و نێودەوڵەتی نایەوێت عێراق دروست بێتەوە
- عێراق بووەتە زبڵدانی کێشەو گرفتی وڵاتانی دیکە
- هەر هاووڵاتییەک (لە دەرەوەو ناوەوەی وڵات) هەرکێشەو گرفتێکیان هەبێت دەتوانن پەیوەندیمان پێوەبکەن
داوا لە هاووڵاتیان دەکەم نەکەونە داوی قاچاخچیەکانەوە
تەوەری گفتوگۆ لەگەڵ بەڕێز بەڕێز (د. موسەننا ئەمین)
1. ئەمساڵ لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پلان و بەرنامەی چییە؟
2. چ بابەتێک ئەولەویەتی کارەکانی ئەم لیژنەیە دەبێت.
3. وەک لیژنەکەتان چۆن دەتوانن گرەنتی بدەنە هاووڵاتیان کە ئاسمانی هەرێم و عێراق نابەزێنرێت؟
4. هەڵوێستی لیژنەکەتان چی بوو لە هێرشە مووشەکییەکانی ئەم دواییەی سەر هەولێر؟
5. کاری لیژنەکەتان چۆن هەڵدەسەنگێنن؟ تاچەند هاووڵاتیان سودمەند بوون لەم لیژنەیە.
6. چۆن سەیری ئەدای خۆتان دەکەن دوای ساڵێک لە دەستبەکاربوونی ئەم خولە؟ لە ئەدای خۆتان رازین؟
7. رێکارەکانی بە پارێزگا بوونی هەڵەبجە
بەرنامەی (پارێزگای سلێمانیو نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) بەهاوكاری رێكخراوی(NED) ئەمریكی لەرادیۆی (نەوا)وە رۆژانی (سێ شەممە( كاتژمێر (11:00) بۆ (12:00)ی پێش نێوەڕوان راستەوخۆ بەمیوانداری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)و (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) پێشكەشدەكرێت ورۆژی دواتریش دووبارەدەبێتەوە...
ئامانج لەم بەرنامەیە پتهوكردنی پهیوهندییە لە نێوان هاووڵاتیان و نوێنهرانی پارێزگای سلێمانی.