/   هەواڵ
(بەدریە حسێن عەزیز) میوانی بەرنامەی پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی بوو -(2024)
2024-02-13
رۆژی سێ رێکەوتی (13/2/2024) لە دەیەمین ساڵیدا بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی) لە وەرزێکی نوێدا و لەبەشی یەکەمی بەرنامەکەدا، میوانداری بەڕێز (بەدریە حسێن عەزیز) ئەندامی فراکسیۆنی (یەکێتی نیشتمانی کوردستان) ئەندامی لیژنەی خوێندنی باڵا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرا...
لەم بەشەی بەرنامەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر پرسەکانی رۆژ و گرفت و داواکاری هاووڵاتیان و رۆڵ و بەدواداچوونی نوێنەران بۆ داواو خواستی هاووڵاتیان و هەروەها خستنەڕووی پلان و بەرنامەیان بۆ ساڵی 2024
بەدریە حسێن عەزیز:
- ئاگاداری گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و بەغداد نین
- ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پڕۆژەی هەمواری بودجەی رەوانەی پەرلەمان نەکردووە
- وەکو کورد پێمان باش نییە لایەنگیری پڕۆژەیەک بین کە زیان بە دۆخی عێراق بگەیەنێت
- لایەنە پەیوەندیدارەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق پێیان راگەیاندین کە زانکۆی راپەڕین تا ئێستا مەرجە یاساییەکانی تەواو نەکردووە و تائێستاش وەڵامی ئێمەیان نەداوەتەوە
- زانکۆی گەرمیان مەرجە یاساییەکانی تەواو کردووە بەڵام وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بابەتەکەی هەڵپەساردووەو بیانوو دەگرن
تەوەری گفتوگۆ لەگەڵ بەڕێز (بەدریە حسێن عەزیز)
1. دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بە چوونەدەرەوەی هێزەبیانییەکان لە عێراق.
2. دوایین بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد .
3.دانپێدانانی زانکۆکانی هەرێم لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقەوە.
4. کارەکانی لیژنەکەتان، چۆنییەتی سوودمەند بوونی هاووڵاتیانی هەرێم لە لیژنەکەتان
7. بەرنامەی کارتان بۆ بازنەی هەڵبژاردنی ژمارە ٤ی هەڵبژاردن بۆ ئەمساڵ
بەرنامەی (پارێزگای سلێمانیو نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) بەهاوكاری رێكخراوی(NED) ئەمریكی لەرادیۆی (نەوا)وە رۆژانی (سێ شەممە( كاتژمێر (11:00) بۆ (12:00)ی پێش نێوەڕوان راستەوخۆ بەمیوانداری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)و (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) پێشكەشدەكرێت ورۆژی دواتریش دووبارەدەبێتەوە...
ئامانج لەم بەرنامەیە پتهوكردنی پهیوهندییە لە نێوان هاووڵاتیان و نوێنهرانی پارێزگای سلێمانی.