/   هەواڵ

(یادگار مەحمود) میوانی بەرنامەی پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی بوو -(2024)

2024-02-20

رۆژی سێ رێکەوتی (20/2/2024) لە دەیەمین ساڵیدا بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و ‏نوێنەرانی) لە وەرزێکی نوێدا و لەبەشی یەکەمی بەرنامەکەدا، میوانداری  بەڕێز (یادگار مەحمود) ئەندامی فراکسیۆنی (پارتی دیموکراتی کوردستان) ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرا‎...
لەم بەشەی بەرنامەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر پرسەکانی رۆژ و گرفت و داواکاری هاووڵاتیان و رۆڵ و بەدواداچوونی نوێنەران بۆ داواو خواستی هاووڵاتیان و هەروەها خستنەڕووی پلان و بەرنامەیان بۆ ساڵی 2024
 

یادگار مەحمود:

  •  هەرکێشەیەک یاسایی نەبێت پەرلەمان ناتوانێت کاری لەسەر بکات

  • ئیشی سەرەکی نوێنەرانی کورد لەبەغداد بریتتیە لەکارکردن بۆ پێکهێنانی (ئەنجومەنی فیداڵی) 

  • بەغداد دەیەوێت هەرێم بخاتە ژێر فشارەوە

  • بەغداد بڕوای بەسیستمی فیدڕاڵی نییە

 

تەوەری گفتوگۆ لەگەڵ بەڕێز (یادگار مەحمود)
1.    کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد تاچەند یاسایین؟
2.    ئایا لە ناو لیژنەکەتان گفتوگۆ لەسەر ئەم کێشانە دەکەن؟
3.       ئەم بابەتە لە لیژنەی یاسایی گفتوگۆی لەبارەوە کراوە؟
4.      هاووڵاتیان لە نێوان کێشەکانی نیوان هەرێم و بەغداد
5.    رۆڵی لیژنەکەتان لەچارەسەرکردنی کێشەکاندا
6.     بەرنامەی کارتان بۆ بازنەی هەڵبژاردنی ژمارە ١ی هەڵبژاردن بۆ ئەمساڵ

بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی كوردستان ‏بۆ ‏هەمووان) بەهاوكاری‎ ‎رێكخراوی‎(NED)‎ ئەمریكی لەرادیۆی (نەوا)وە رۆژانی‏‎ (سێ شەممە‎(‎ كاتژمێر ‏‏(11:00) بۆ (12:00)ی پێش نێوەڕوان راستەوخۆ بەمیوانداری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ‏‏(ئەنجومەنی ‏نوێنەرانی عێراق)‌و (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) پێشكەشدەكرێت‎‏ ورۆژی دواتریش دووبارەدەبێتەوە...
ئامانج لەم بەرنامەیە پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییە لە ‏نێوان هاووڵاتیان و نوێنه‌رانی پارێزگای سلێمانی‌‏‎.‎

 
 

زیاتر بخوێنەوە