/   هەواڵ
(بەدریە ئیبراهیم رەشید) میوانی بەرنامەی پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی بوو -(2024)
2024-02-27
رۆژی سێ رێکەوتی (27/2/2024) لە دەیەمین ساڵیدا بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی) لە وەرزێکی نوێدا و لەبەشی یەکەمی بەرنامەکەدا، میوانداری بەڕێز (بەدریە ئیبراهیم رەشید) ئەندامی فراکسیۆنی (نەوەی نوێ) ئەندامی لیژنەی (پلانی ستراتیژی و راژەی فیدراڵی) لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرا...
لەم بەشەی بەرنامەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر پرسەکانی رۆژ و گرفت و داواکاری هاووڵاتیان و رۆڵ و بەدواداچوونی نوێنەران بۆ داواو خواستی هاووڵاتیان و هەروەها خستنەڕووی پلان و بەرنامەیان بۆ ساڵی 2024
بەدریە ئیبراهیم رەشید:
-
کورد نەیتوانییەوە بۆ بەرژەوەندی هاووڵاتیان، سود لەو پۆستانە ببینێت، کە لە بەغداد بەدەستیەوەیەتی.
-
ئەگەر کارتی بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم دروستنەکرێت، مووچە دوا دەکەوێت.
-
چەندجارێک داوامانکراوە هەردوو وەزیری دارایی هەرێم و عێراق پێکەوە بێنە پەرلەمان تا لە کێشەکان بگەین، بەڵام نەهاتن.
-
لە دوای دەرهێنانی نەوت لەلایەن کوردەوە، دۆخی هاووڵاتیان بەرەو خراپی رۆیشت
تەوەری گفتوگۆ لەگەڵ بەڕێز (بەدریە ئیبراهیم رەشید)
1. دۆخی گشتی عێراق .
2. بڕیارەکانی ئەم دواییەی دادگای فیدڕاڵی.
3. کارەکانی لیژنەکەتان، چۆنییەتی سوودمەند بوونی هاووڵاتیانی هەرێم لە لیژنەکەتان
4. عێراق ساڵانە پلان دادەنێت؟ چەندێک لەو پلانە جێبەجێ دەکرێت؟
5 بەرنامەی کارتان بۆ بازنەی هەڵبژاردنی ژمارە 2ی هەڵبژاردن بۆ ئەمساڵ.
بەرنامەی (پارێزگای سلێمانیو نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) بەهاوكاری رێكخراوی(NED) ئەمریكی لەرادیۆی (نەوا)وە رۆژانی (سێ شەممە( كاتژمێر (11:00) بۆ (12:00)ی پێش نێوەڕوان راستەوخۆ بەمیوانداری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)و (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) پێشكەشدەكرێت ورۆژی دواتریش دووبارەدەبێتەوە...
ئامانج لەم بەرنامەیە پتهوكردنی پهیوهندییە لە نێوان هاووڵاتیان و نوێنهرانی پارێزگای سلێمانی.