/   هەواڵ
(میدیا شێخ ئەحمەد) میوانی بەرنامەی پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی بوو -(2024)
2024-02-27
رۆژی سێ رێکەوتی (27/2/2024) لە دەیەمین ساڵیدا بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی) لە وەرزێکی نوێدا و لەبەشی دووەمی بەرنامەکەدا، میوانداری بەڕێز (میدیا شێخ ئەحمەد) سەرۆکی پێشووی فراکسیۆنی (خزمەت) لە (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) كرا...
دەستەی سەرۆکایەتی و ئەندامانی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) لەم بەرنامەیەدا باس لە ئەزموونی نۆ ساڵی خۆیان لەئەنجومەنەکە دەکەن و خاڵی بەهێز و لاوازیان و رێگریەکانی بەردەمیان دەخەنەڕوو، هاوکات پێشنیاریش بۆ خولی نوێی ئەنجومەنی پارێزگاکان لەبەرنامەکەدا دەخرێتەڕوو.
میدیا شێخ ئەحمەد:
-
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، چالاکتر بووە لە هەردوو ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و دهۆک.
-
حیزبە گەورەکان رێگربوون لەبەردەم ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیدا.
-
لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، گرفتی نەبوونی پسپۆڕییمان هەبوو.
-
حیزبەکان ئەو کەسانە کاندید دەکەن، کە بتوانێت دەنگیان بۆ کۆبکاتەوە.
1. ئەزمونی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم بەگشتی و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەم نۆ ساڵەدا چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
2. وەک و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی خاڵی بەهێزو خاڵی لاوازتان چی بوو؟
3. رێگری سەرەکی بەردەمتان چی بوو؟
4. تێگەیشتنی پەرلەمان، حکومەت، هاووڵاتی بۆ ئەنجومەنی پاریزگاکان چۆن بوو؟
5. لە ئاست و توانای ئەندامانی و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رازی بوون، واتە لێهاتووی ئەندامان هاوتای پۆستەکە بوو؟
6. یاسای ژمارە (٣)ی ساڵی (٢٠٠٩) یاسای پاریزگاکانی هەرێم، پێویستی بەهەموار کردنەوە هەیە؟
7. ئەگەر (كۆمەڵی دادگەری کورسدستان) بۆ دیاریکردنی کاندید بۆ خولی نویی ئەنجومەنی پاریزگاکان راوێژ بە بەڕێزتان بکات، کەکێ گونجاوە بۆ خولی نوێی ئەنجومەنی پارێزگاکان، بەڕیزتان چ جۆرە کەسانێک پەسەند دەکەن واتە چ مەرجێک گرنگە لەو کاندیدانەدابێت.
بەرنامەی (پارێزگای سلێمانیو نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) بەهاوكاری رێكخراوی(NED) ئەمریكی لەرادیۆی (نەوا)وە رۆژانی (سێ شەممە( كاتژمێر (11:00) بۆ (12:00)ی پێش نێوەڕوان راستەوخۆ بەمیوانداری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)و (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) پێشكەشدەكرێت ورۆژی دواتریش دووبارەدەبێتەوە...
ئامانج لەم بەرنامەیە پتهوكردنی پهیوهندییە لە نێوان هاووڵاتیان و نوێنهرانی پارێزگای سلێمانی.