/   هەواڵ

(رێكخراوی ‏كوردستان بۆ هەمووان) سەردانی پەرلەمانتاران (د. نرمین معروف) و(دارا سێكانیانی) کرد

2024-03-04

ئەمڕۆ (دووشەممە) بەرواری (4/3/2024) (رێكخراوی ‏كوردستان بۆ هەمووان)، سەردانی (نووسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) كردو لەگەڵ هەریەک لە بەرێزان (د. نرمین معروف و دارا سێكانیانی) نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرای عێراق کۆبوونەوە.
لەدیدارەكەدا گفتۆگۆکرا لەبارەی گرفت و داواکاری و چارەسەرکردنی کێشەکانی هاووڵاتیان، هاوکات تیشكخرایە سەر چەند پرسێکی کاری رێکخراوەیی و گرنگی و پێویستی راپۆرتەکانی چاودێری و هەڵسەنگاندن، دواتریش چالاکییەکانی (پڕۆژەی پارێزگای سلیمانی و نوێنەرانی) لە ئەمساڵدا خرانە روو، لە کۆتایشدا هەریەکە لەبەڕێزان (دارا سێكانیانی و د. نرمین معروف) خۆشحاڵی خۆیان بەبەردەوامی پڕۆژەکە دەربڕی و جەختیان لە گرنگی هەڵسەنگاندن و بەدواداچوون بۆ نوێنەرانی هەڵبژێردارو کردەوە.
لەبەرامبەردا (رێكخراوی ‏كوردستان بۆ هەمووان) هەڵوێستی هەردوو نوێنەرەکەی پارێزگای سلێمانی بەرزنرخاند لە هاوکاری و هەماهەنگیان و تێگەیشتنی دروستیان بۆ کاری مەدەنی.
(پڕۆژەی پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی) ساڵانە (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) بە پاڵپشتی رێکخراوی (NED)ئەمریکی  جێبەجێی دەکات.

 

 

 

 

 

زیاتر بخوێنەوە