/   هەواڵ
(دارا سێکانیانی) میوانی بەرنامەی پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی بوو -(2024)
2024-03-12
رۆژی سێ رێکەوتی (12/3/2024) لە دەیەمین ساڵیدا بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی) لە وەرزێکی نوێدا و لەبەشی یەکەمی بەرنامەکەدا، میوانداری بەڕێز (دارا سێکانیانی) ئەندامی فراکسیۆنی (یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان)) و ئەندامی لیژنەی (یاسایی) نوێنەرانی عێراق كرا...
لەم بەشەی بەرنامەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر پرسەکانی رۆژ و گرفت و داواکاری هاووڵاتیان و رۆڵ و بەدواداچوونی نوێنەران بۆ داواو خواستی هاووڵاتیان و هەروەها خستنەڕووی پلان و بەرنامەیان بۆ ساڵی 2024.
دارا سێکانیانی:
-
نەدەبوو کورد ناکۆکییەکانی بگوازێتەوە بۆ بەغداد.
-
دەنگمان بە یاسای بودجەی ساڵی (2023) نەدا، چونکە مەترسی تێدا بوو بۆ هەرێمی کوردستان.
-
گرفتی مووچە دای راگەیاندنی ئابوری سەربەخۆوە قوڵتر بوویەوە.
-
دەبوو هەرێمی کوردستان دوای بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی هەنگاوی جدی بنایە.
-
ئەرکی هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراقە لە خەمی مووچەی هاووڵاتیاندابن و بابەتی مووچە تێکەڵی ململانێ سیاسییەکان نەکەن.
تەوەری گفتوگۆ:
1. دۆخی گشتی عێراق .
2. بڕیارەکانی ئەم دواییەی دادگای فیدڕاڵی سەبارەت بەمووچەی فەرمانبەرانی هەرێم. وهەڵوێستی لیژنەی یاسایی
3. گرفتەکانی نێوان هەرێم و بەغداد، یاسایین یان سیاسی؟
4 کارەکانی لیژنەکەتان، چۆنییەتی سوودمەند بوونی هاووڵاتیانی هەرێم لە لیژنەکەتان.
5 بەرنامەی کارتان بۆ بازنەی هەڵبژاردنی ژمارە ١ی هەڵبژاردن بۆ ئەمساڵ.
بەرنامەی (پارێزگای سلێمانیو نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) بەهاوكاری رێكخراوی(NED) ئەمریكی لەرادیۆی (نەوا)وە رۆژانی (سێ شەممە( كاتژمێر (11:00) بۆ (12:00)ی پێش نێوەڕوان راستەوخۆ بەمیوانداری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)و (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) پێشكەشدەكرێت ورۆژی دواتریش دووبارەدەبێتەوە...
ئامانج لەم بەرنامەیە پتهوكردنی پهیوهندییە لە نێوان هاووڵاتیان و نوێنهرانی پارێزگای سلێمانی.