/   چارتەکان
چالاكییەكانی نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (1/10/2020 - 30/9/2021)
2024-05-10
چالاكییەكانی نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ساڵی سێیەم- خولی چوارەم لە (1/10/2020 - 30/9/2021)
چەند تێبیینەیەک لەسەر چالاکییەکان:
یەکەم/ بۆ وەرگرتنی چالاکییەکان سودمان لەم سەرچاوانە وەرگرتووە:
- پێگەی ئەلیکترۆنی فەرمی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق).
- نووسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
- پەڕەو ئەژماری کەسی نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا.
- ئەو چالاکییانەی کە تیمی پڕۆژە تیایاندا ئامادە بووبن.
- ئەو چالاکییانەی (رێکخراوی کوردستان بۆ هەموان) بۆ نوێنەرانی ئەنجامدا.
دووەم/ پێگەی ئەلیکترۆنی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) لە کۆی (831) چالاکی بڵاوکراوەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە (1/10/2020 - 30/9/2021) تەنها (58) چالاکی نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی بڵاو کردۆتەوە .
سێیەم/ نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (1/10/2020 - 30/9/2021)دا ئەم چالاکییانەیان گەشتوونەتە تیمی پڕۆژە:
- ئامادەبوون لە نووسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
- سەردان و پێشوازی و بەدواداچوون بۆ وەزارەت و فەرمانگەو دامەزراوەکانی حکومەت چ لە هەرێمی کوردستان و چ لە عێراق بەمەبەستی بەدواداچوونی کێشەو گرفتی هاووڵاتیان یان کێشەو گرفتی فەرمانگە فیدڕاڵییەکانی سلێمانی و جوتیاران و توێژەکانی دیکەی کۆمەڵگە.
- بەشداریکردن لە چالاکی لەگەڵ چین و توێژەکان لە رێگەی ئامادەبوون لەو (کۆبوونەوەو پانێڵ و ۆرکشۆپ و سیمینار و...هتد) ئەوانەی کە وەزارەت و فەرمانگەو رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی ئەنجامیانداوە لەسەر سێکتەرە جیاوازەکان.
- بەشداریکردن لە کۆنگرە و کۆنفرانسەکان لەسەر هەر سێ ئاستی (هەرێم، عێراق، جیهان).
- مەبەست لە چالاکی دیکە، بریتین لەو چالاکییانەی کە ناچنە نێو ئەو پۆلێنکارییەی کە لەم خشتەیەی خوارەوەدا ئاماژەیان بۆکراوە (لەوانەی گەشتوونەتە تیمی پڕۆژە) کە کۆکردنەوەو جیاکردنەوەیان لەژێر یەک ناونیشاندا زەحمەتبوو.
چوارەم/ سەبارەت بە (جوان ئیحسان فەوزی) لەسەرەتای ساڵی (2021)دا بەهۆی ناجێگیری باری تەندروستیەوە رەوانەی نەخۆشخانە کراو، هەتا 30/9/2021)، ناوبراو لەژێر چاودێری پزیشکیدا بوو.