/   هەواڵ

تەمەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژادنەکانی عێراق درێژدەکرێتەوە؟

2024-05-16

بڕیارە رۆژی 18ی ئه‌م مانگه‌ (ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق) كۆببێته‌وه‌ و یه‌كێك له‌ بڕگه‌كانی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەش، گفتوگۆكردن و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م ده‌بێت بۆ هه‌مواری دوه‌می یاسای كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
به‌پێی خشته‌ی كاری كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق كه‌ بڕیاره‌ رۆژی شه‌ممه‌ كاتژمێر 1:00ی پاشنیوه‌ڕۆ كۆببێته‌وه‌، له‌ بڕگه‌ی یه‌كه‌مدا گفتوگ و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای پشوه‌ فه‌رمیه‌كان ده‌كرێت.، له‌بڕگه‌ی دووه‌می كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازی هه‌مواری دووه‌می یاسای كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ژماره‌ 31ی ساڵی 2019 ده‌كرێت كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه‌ ئاماده‌كراوه‌.
هەر بەگوێرەی کارنامەکە لە دانیشتنەکەدا خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەکرێ
بەپێی ئەو پرۆژە یاسایەی پێشكەشی پەرلەمانی عیراق كراوە تەمەنی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق تەنها بۆماوەی شەش مانگ بۆ 7ی كانونی دووەمی ساڵی 2025درێژ دەكرێتەوە، واتە 7/1/2025 كۆتایی بەكارەكانی ئەنجومەنی كۆمسیارانی ئێستا دێت.
لایخۆشیەوە.
شایانی باسە لە کۆبوونەوەی رۆژی (22/11/2023) کە بە ئامادەبوونی 180پەرلەمانتار بەڕێوەچوو تەمەنی كۆمسیۆن بۆ ماوەی 6 مانگ درێژكرایەوە،
بەوتەی ( کاروان یاروەیس) نوێنەری پارێزگای سلیمانی لە (ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق) ئامانج لە هەموارەكە بۆ ئەوەیە گرەنتی یاسایی بكرێ كە كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق بتوانێ سەرپەرشتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكات، بەوپێیەی مەرجی سەركردە شیعەكان بۆ سەرۆكی هەرێم ئەوەبوو، هەڵبژاردن دوابخرێ بەو مەرجەی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق ئەنجامی بدات.
بەشێک لە چاودێرانی سیاسیش پێیانوایە لەم یەك دوو رۆژە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان بەڕەسمیی رایبگەیەنێت كە ناتوانێت لە 10/6 هەڵبژاردنی كوردستان بكات، بۆیە داوا لە سەرۆكایەتی هەرێم دەكات دوای یەكلاییكردنەوەی سكاڵای سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەلایەن دادگای فیدراڵەوە، سەرۆكی هەرێم وادەیەكی نوێ‌ بۆ هەڵبژاردن دیاریی بكات كە پێدەچێت كۆتایی مانگی 10 یاخود ناوەڕاستی مانگی 11ی داهاتوو بێت.
 

زیاتر بخوێنەوە