/   هەواڵ
ماڵپەڕی (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) لە (سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان) تۆمارکرا
2024-05-20
بەپێی بڕگەکانی (1، 2، 3، 4، 5، 6) لە ماددەی (3)ی یاسای رۆژنامەگەری لەکوردستان ژمارە (35)ی ساڵی (2007) کە لە (2/9/2008) بڕیاری لەسەردراوە، پاش ئەوەی ماڵپەڕەکەمان ماڵپەڕی (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) مەرجە یاساییەکانی تێدا بەدیهاتووە لە (سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان) بەژمارەی متمانەی (131) تۆمارکرا
سوپاس بۆ بەڕێز (کاروان عەلی) سکرتێری لقی سلێمانی (سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان)و هەموو ئەوبەڕێزانەی لە پێدانی ئەم مۆڵەتەدا هاوکاربوون.
ماڵپەڕی (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) ساڵی (2017) دامەزراوەو لەلایەن رێکخراوی (NED)ی ئەمریکییەوە لە چوارچێوەی پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) پاڵپشتی دەکرێت، ماڵپەڕەکە تایبەتە بە چالاکییەکانی (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) وهەموو ئەو بابەتانەی پەیوەستە بە نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، خوێنەر لەم ماڵپەڕەدا زۆرترین زانیاری لەسەر نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی دەستدەکەویت و هاوکات ماڵپەڕەکەش سەرچاوەیەکی بەسوود دەبێت بۆ توێژەران و دەنگدەران و لایەنە سیاسییەکان
لەم چەند رۆژەی دوایشدا ماڵپەڕەکە بەشیوازێکی نوێ دیزاینکرایەوەو گۆڕانکاری لە بەشەکانیدا کرایەوە.