/   هەواڵ

رانیە: (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) نووسینگەی پەرلەمانتار (غەریب ئەحمەد) بەسەر دەکاتەوە

2024-05-29

ئەمڕۆ (چوارشەممە) بەرواری (29/5/2024) (رێكخراوی ‏كوردستان بۆ هەمووان)، تیمی پڕۆژە سەردانی نوسنگەی پەرلەمانتار (غەریب ئەحمەد) ئەندامی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)یان کردو لەلایەن بەڕێز (غەریب ئەحمەد) و ستافی نووسینگەکەوە پێشوازیان لێکرا، لە کۆبوونەوەیەکدا چەند پرسێکی پەرلەمانتاری و رێکخراوەیی و گرنگی پەیوەندی نێوان دەنگدەرو دەنگپێدارو تاوتوێکران.
هەروەها جەخت لە گرنگی ئەم نووسینگانە کرایەوە لەو شوێنانەی کە نووسینگەی فەرمی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)یان لێنییە بۆئەوەی هاووڵاتیان بتوانن لەرێگەی ئەو نووسینگانەوە سکاڵاو داواکاری خۆیان بگەیەنن بە نوێنەرانی هەڵبژێردراو.
لایخۆشیەوە بەڕێز (غەریب ئەحمەد) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) جەختی لەگرنگی پەیوندی نێوان دەزگا هەڵبژێردراوەکان و پەرلەمانتاران کردو ئاماژەی بۆ ئەوەکرد ئەم جۆرە پەیوەندییانە ئەگەر بە شێوەیەکی بێلایەنانەو جێگەی دەستخۆشین.
لەکۆتاییدا تیمی پڕۆژە هەڵوێستی ئەرێنی بەرێز (غەریب ئەحمەد)یان بەرزنرخاند لە تێگەیشتنی ئەرێنیان بۆ پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی) و چاودێریکردنی ئەدای نوێنەرانی هەڵبژێردراو 
پەرلەمانتار (غەریب ئەحمەد) لەسنوری بازنەی هەڵبژاردنی ژمارە (٤)ی پارێزگای سلێمانی، لەبەر نەبوونی نووسینگەی فەرمی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) لەسەرەتای دەستبەکاربوونیان لە خولی پێنجەمی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) نووسینگەیەکی تایبەتی کردۆتەوە بۆ بینینی هاووڵاتیان و فەرمانگەکانی سنورەکە بەمەبەستی گفتوگۆکردن لە کێشەو داواکارییەکانیان و گەیاندنیان بەلایەنە پەیوەندیدارەکان.




 

زیاتر بخوێنەوە