/   هەواڵ

رانیە: (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) نووسینگەی پەرلەمانتار (سۆران عمر) بەسەر دەکاتەوە

2024-05-29

ئەمڕۆ (چوارشەممە) بەرواری (29/5/2024) (رێكخراوی ‏كوردستان بۆ هەمووان)، تیمی پڕۆژە سەردانی نوسنگەی پەرلەمانتار (سۆران عمر) ئەندامی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)یان کرد و لەلایەن بەڕێز (مامۆستا پێشەوا) بەرێوەبەری نووسنگەو ستافی نووسینگەکەوە پێشوازیان لێکرا، لە کۆبوونەوەیەکدا چەند پرسێکی پەرلەمانتاری و رێکخراوەیی و گرنگ پەیوەندی نێوان دەنگدەرو دەنگ پێدارو تاوتوێکران.
هەروەها جەخت لە گرنگی ئەم نووسینگانە کرایەوە لەو شوێنانەی کە نووسینگەی فەرمی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)، بۆئەوەی هاووڵاتیان بتوانن لەو نووسینگانە سکاڵاو داواکاری خۆیان بگەیەنن.
لە کۆتایشدا تیمی پڕۆژە، سوپاسی بەڕێوەبەر و ستافی نووسینگەی پەرلەمانتار (سۆران عمر)یانکرد لە بەرامبەر تێگەیشتنی ئەرێنیان بۆ  پڕۆژەی (پارێزگای سلیمانی و نوێنەرانی) و هیوایانخواست کە ئەم سەردانانە بەردەوامیان هەبێت.
پەرلەمانتار (سۆران عمر) لەسنوری بازنەی هەڵبژاردنی ژمارە (٤)ی پارێزگای سلێمانی، لەبەر نەبوونی نووسینگەی فەرمی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) لەسەرەتای دەستبەکاربوونیان لە خولی پێنجەمی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) نووسینگەیەکی تایبەتی کردۆتەوە بۆ بینینی هاووڵاتیان و فەرمانگەکانی سنورەکە بەمەبەستی گفتوگۆکردن لە کێشەو داواکارییەکانیان و گەیاندنیان بەلایەنە پەیوەندیدارەکان.


 

زیاتر بخوێنەوە