/   هەواڵ

بەلجیکا: ئەنجامدانی سێ هەڵبژاردن لەیەک رۆژدا

2024-06-09

ئەمڕۆ (٦/٩/٢٠٢٤) لە بەلجیکا لە یەک کاتدا 3 پڕۆسەی هەڵبژاردن بەڕێوەچوو. هەڵبژاردن بۆ پارلەمانە هەرێمییەکان، هەڵبژاردن بۆ پارلەمانی فیدراڵی بەلجیکا و هەڵبژاردن بۆ پارلەمانی ئەوروپا. بەڵام لە هەریمی کوردستان  هه‌میشه‌ پاساوی نالۆژیکی هێنراوەتەوە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان، بۆ بۆ نمونە له‌ ئێستادا په‌رله‌مانى كوردستان ده‌بوایه‌ هه‌شت خولى به‌ڕێبكردایه ‌و  خولى نۆیه‌مى ده‌ستبه‌كار بوایه‌، به‌ڵام ته‌نها پێنج خولى به‌ڕێكردوه‌ واته‌ 12 ساڵ له‌ پاشه‌، ئەمە جگە لەوەی کە هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌میشى نادیاره‌ و نازانرێت كه‌ى ده‌كرێت.
سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانیش خراپترە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کە تائیستا توانراوە تەنها دووخولی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بەڕیوەبێچت، هیچکام لە خولەکانیش لەماوەی یاسایی خۆیاندا کۆتاییان نەهاتووە بەڵکو خولەکان بەچارەسنووسێکی نادریار سپێردراون
هەڵبژاردنی خولی یەکەمی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە (هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە 30 كانونی دووەم 2005)  ئەنجامدراو ماوی نوساڵی خایاند.
سەبارەت بە خولی دووەمی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم لە (هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم لە 30 نيسانی 2014)  ئەنجامدراو سەرەڕای راگرتنی کارەکانیان لە (٢٣/٩/٢٠٢٣)وە لەلایەن دادگای فیدڕاڵی عێراقەوە،
هێشتا هەرێمی کوردستان چارەنووسی ئەم خولەی ئەنجومەنی پارێزگاکانی یەکلایی نەکردۆتەوەو هیچ هەوڵ و هەواڵێکیش نییە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی سێیەمی ئەنجومەنی پارێزگاکان.
بێئەوەی یەک فراکسیۆنی (ئۆپۆزئسیۆن یان دەسەڵات) دوای چوارساڵی یەکەم لانیکەم وەک هەڵوێستێک دەستیانلەکار بکێشایەتەوە..

هەموو ئەوەی لەهەرێمدا دەگوزەرێت لەلایەک دەرخستنی ئەو راستییەیە کە دەسەڵات لەگەڵ پرۆسەی دیموکراسیدانییە، بەڵکو هێندە دیموکرسییان دەوێت کە لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی خۆیاندا بگونجێت. هاوکاتیش لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکانیش هەوڵەکانیان لە پێناو ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە ماوەی یاسایی خۆیدا زۆر لاوازبووەو نەیانتوانیوە لەوبارەوە هەنگاوێکی جدی بنێن بەجۆرێک کە متمانەی هاووڵاتیان بەلایخۆیاندا رابکێشن.
 

زیاتر بخوێنەوە