/   هەواڵ

ئیدارەی راپەڕین: رووبەڕوو لەگەڵ نوێنەراندا، کێشەو گرفتەکان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا

2024-07-03

ئەمڕۆ (چوار شەممە) (3/7/2024)  رێـكخراوی كـوردستان بـۆ هـەمووان   بەهاوكاری رێكخراوی (سندوقی نیشتمانی بۆ دیموكراسی (NED)  ئەمریکی، لە چوارچێوەی پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی)دا، هەستا بە ئەنجامدانی گفتوگۆیەکیکراوە تایبەت بە کێشەوگرفتەکانی فەرمانگە فیدراڵییەکانی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین.
  چالاکیەکە ئەنجامدارا بە میوانداری هەریەکە لە بەڕێزان:
 (غەریب ئەحمەد) و (سۆران عمر) نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) لە سنوری بازنەی (4)ی هەڵبژاردنی ئیدارەی راپەڕین.
لەچالاکییەکەدا ئەم فەرمانگە فیدڕاڵییانەی سنوری ئیدارەی راپەڕین ئامادەبوون:
 
  1. ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین
  2. قائیمقامیەتی قەزای رانیە
  3. فەرمانگەی پاسپۆرتی راپەڕین
  4. فەرمانگەی نشینگەی راپەڕین
  5. فەرمانگەی کارتی نیشتمانی رانیە
  6. فەرمانگەی کارتی زانیاری
  7. فەرمانگەی کارتی نیشتمانی چوارقوڕنە
  8. فەرمانگەی کارتی نیشتمانی پشدەر
  9. فەرمانگەی کارتی نیشتمانی بێتواتە
  10. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گومرگی رانیە
  11. فەرماندەیی فەوجی پاسەوانی سنور
  12. بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری راپەڕین
سەرەتا بەڕێز (هیوا قەرەنی) (سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین) لەوتەیەکدا جەختی لە گرنگی ئەم چالاکییانە کردەوەو هیوای خواست کە ئەم چالاکییانە بەردەوامیان هەبێت، چونکە ئەمچالاکییانە رۆڵی گرنگ دەگێڕن لە چارەسەرکردنی کێشەکاندا،  دوابەدوای ئەوەش لێپرسراوانی فەرمانگەکان گرفت و کێشەکانیان بەشێوەیەکی گشتی خستەڕوو، پاشان بەشداربووان داوایان کرد کە پەرلەمانتاران لە هەوڵی جدیدابن بۆ هاوکاریکردنیان لە چارەسەرکردنی کێشەکان، هەروەها سەرجەم فەرمانگەکان چالاکییەکەیان زۆر بە گرنگ و بایەخدار باسکردو داوایان کرد ئەمجۆرە چالاکییانە بەردەوامیان هەبێت
 لە کۆتایشداهەریەکە لە بەڕێزان  لە (غەریب ئەحمەد) و (سۆران عمر) نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) بەڵێنی ئەوەیاندا بەدواداچوون بۆ ئەو كێشەو گرفتانە بكەن، لەگەڵ گەڕانەوەشیان بۆ بەغداد سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق بکەن بۆگەیاندنی کێشەکان، هەروەها بەشداربووان داوایانکرد کە پەرلەمانتارانی سنورەکە لەداهاتووشدا پەیوەندییان لەگەڵ بەڕێوبەرایەتیەكان بەردەوام دەبێت.
بۆ بینینی وێنەکان کلیک لەم لینکە بکە:

https://www.keodd.org/photo/119590

زیاتر بخوێنەوە