/   هەواڵ
وەرزی نوێی یاسادانانی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) دەستپێدەکاتەوە
2024-07-20
(ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) ئەمڕۆ شەممە (٢٠/٧/٢٠٢٤) كۆبوونەوەكانی دەستپێکردەوە.
دوای زیاتر لە مانگێك لە پشووی یاسادانان (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) ئەمڕۆ یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدەدات و بەگوێرەی كارنامەی كۆبوونەوەکەش بڕیارە خوێندنەوە بۆ ئەم ثڕۆژەیاسایانە دەکرێت:
خوێندنەوەی یەكەم بۆ هەمواری یەكەمی پڕۆژە یاسای دامودەزگای شەهیدان دەكرێت.
خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاسای پەسەندكردنی كۆماری عێراق دەكرێت، بە مەبەستی ڕێككەوتنی خزمەتگوزاری ئاسمانی نێوان هەردوو حكومەتی فیدراڵ و ئازەربایجان.
خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق دەكرێت، هەروەها خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای هەمواری یەكەمی یاسای پاسپۆرتی گەشتكردن دەكرێت.