/   هەواڵ
(رێکخراوی کوردساتن بۆ هەمووان) سەردانی پەرلەمانتار (د. ئاسۆ فەرەیدون)ی کرد
2024-07-29
ئەمڕۆ (دووشەممە) بەرواری (29/7/2024) (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)، سەردانی پەرلەمانتار (د. ئاسۆ فەرەیدون) نوێنەری پاریزگای سلیمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)یان کرد، لە کۆبوونەوەیەکدا چەند پرسێکی پەرلەمانتاری و رێکخراوەیی و گرنگی پەیوەندی نێوان دەنگدەرو دەنگپێدارو تاوتوێکران.
لایخۆشیەوە بەڕێز (د. ئاسۆ فەرەیدون) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) جەختی لەگرنگی پڕۆژەی (پاریزگای سلێمانی و نوێنەرانی) و راپۆرتەکانی (رێکخراوی کوردساتن بۆ هەمووان) کردەوەو داوایکرد کە گرنگە لەسەر ئەم چالاکییانە بەردەوام بن و رایگەیاند بەشبەحاڵی خۆم بەهەمووجۆرێک پشتگیری ئەم جۆرە پڕۆژانە دەکەم، هاوکات نوێنەرەکەی پارێزگای سلێمانی، لە میانی كۆبوونەوەكەدا جەختی لەسەر گرنگی رۆڵی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی كردەوەو ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، كە پێویستە رێكخراوەكان هەمیشە رۆڵو قسەی تایبەتی خۆیان هەبێت لەسەر پرسەكانی تایبەت بەكۆمەڵگە..
لەکۆتاییدا تیمی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)، هەڵوێستی ئەرێنی بەرێز (د. ئاسۆ فەرەیدون) یان بەرزنرخاند لە تێگەیشتنی ئەرێنیان بۆ پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی) و چاودێریکردنی ئەدای نوێنەرانی هەڵبژێردراو.