/   هەواڵ

مووچەی پەرلەمانتارانی عیراق کەمکرایەوە

2024-08-05

کاروان یاروەیس: پێویستبوو كارو چالاكی و هه‌وڵی په‌رله‌مانتاران بكرێته‌ پێوه‌ر نه‌ك بڕوانامه‌


مانگی تەمموز، پەرلەمانتارانی عێراق مووچەکانیان بە کەمکردنەوەوە وەرگرتووە، بەهۆی ئەوەی دوای سکاڵایەک لە دادگای فیدڕاڵی، بڕیاری کەمکردنەوەی مووچەی پلەباڵاکان درا و بەگوێرەی بڕیارەکە ساڵی خزمەت و بڕوانامە و هاوسەرگیری و بوونی منداڵ کراوەتە پێوەر.
كاروان یاروه‌یس، نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بە سایتی ره‌سمی یه‌كێتی وتووە، “په‌رله‌مانتارانی عێراق مووچه‌كانیان كه‌مكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ داواكرابوو پله‌ باڵاكان له‌ حكومه‌ت مووچه‌كانیان كه‌مبكرێته‌وه‌.”
، نوێنەرەکەی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، لەبەرامبەردا بۆچوونێك هه‌یه‌ كه‌ په‌رله‌مانتار پله‌ باڵا نییه‌ و ته‌نها بۆ چوار ساڵ له‌و پله‌یه‌دا ده‌مێنێته‌وه‌، بۆیه‌ پێویست ناكات ئه‌و بڕیاره‌ په‌رله‌مانتاران بگرێته‌وه‌.
" به‌پێی بڕیاره‌كه‌ ساڵی خزمه‌ت و بڕوانامه‌و هاوسەر‌گیری و بوونی منداڵ كراوه‌ته‌ پێوه‌ر بۆ مووچه‌، به‌ڵام له‌رابردوودا په‌رله‌مانتاران مووچه‌یه‌كی جێگیریان هه‌بوو كه‌ 8 ملیۆن و 200 هه‌زار دینار بووه‌، به‌ڵام به‌پێی ئه‌م بڕیاره‌ نوێیە به‌شێكی زۆری په‌رله‌مانتاران مووچه‌كانیان كه‌می كردوه‌"، کاروان یاروەیس وادەڵێت.
هاوکات کاروان یاروەیس وتیشی: "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێویستبوو كارو چالاكی و هه‌وڵی په‌رله‌مانتاران بكرێته‌ پێوه‌ر نه‌ك بڕوانامه‌، به‌ڵام به‌پێی ئه‌م بڕیاره‌ هه‌موو په‌رله‌مانتارێك 4 ملیۆن دیناری جێگیری هه‌یه‌و پاشان ده‌رماڵه‌كانی دیكه‌ وه‌رده‌گرێت، له‌م چوارشێوه‌یه‌شدا مووچه‌ی په‌رله‌مانتاران وه‌ك یه‌ك نابێت و ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌ی بڕوانامه‌ی دكتۆرایان هه‌یه‌ مووچه‌كانیان زیادیكردوه‌".
پەرلەمانتارانی عیراق بە کەمکردنەوەوە مووچەی مانگی حەوتیان وەرگرتوو بۆ هەر پەرلەمانتارێکیش بڕوانامە و ساڵی خزمەت و هاوسەرگیری و منداڵ کراوەتە پێوەر، ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش دەڵێت: "تەنها ئەو پەرلەمانتارانەی بڕوانامەی دکتۆرایان هەیە لە چوارچێوەی ئەو بڕیارەدا مووچەکانیان زیادی کردوەو سەرجەم پەرلەمانتارانی دیکە مووچەکانیان کەمی کردووە".
لەناو پەرلەمانتاراندا بۆچونێک هەیە، کە ئاماژە بەوە دەکات، 'پێویست ناکات پەرلەمانتاران بە پلە باڵا هەژمار بکرێن، چونکە تەنها بۆ ماوەی چوار ساڵ لەو ئەرکەدا دەمێننەوە'، بۆ ئەم بۆچونەش لە ئێستادا لەهەوڵی کۆکردنەوەی ئیمزادان بۆ گەڕانەوەی مووچەکانیان بە تەواوەتی.
 



 

زیاتر بخوێنەوە