/   هەواڵ

ۆرکشۆپی تایبەت بە (هەڵمەتی کاراکردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان)سازدرا

2024-08-15

(رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) بە هاوکاری رێکخراوی (NED) ئەمریکی، لە چوارچێوەی پڕۆژەی پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی)دا بەئامانجی کاراکردنی رۆڵی  ئەنجومەنی پارێزگاکان و دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردنی خولی نوێی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم (هەڵمەتی کاراکردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی راگەیاند...
ئەمڕۆ (پێنج شەممە) رێکەوتی (١٥/٨/٢٠٢٤) ۆرکشۆپێکی تایبەت بەو پرسە رێکخرا
لەۆرکشۆپەکەدا میوانداری هەریەکە لەم گروپانەی کرد
  1. ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی.
  2. یاسا ناسان و مامۆستایانی زانکۆ.
  3. چالاکوانان ورێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی.
  4. مەکتەبی هەڵبژاردنی لایەنە سیاسییەکان.
  5. فەرمانگەکانی حکومەتی خۆجێی سلێمانی.
سەرەتا دوو راپرسی تایبەت کە (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەنجامی دابوون لەنێوان (ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) و (١٠٠ لەو هاووڵاتیانەی کە سەردانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی)یان کردبوو.
دواتر بەشداربووان بەسەر پێنچ گروپدا دابەشکراو لە گروپینێکدا کەنزیکەی سێ کاتژمێری خایاند، راو سەرنج و رەخنەو پێشنیاری خۆیان لەسەر پێنج تەوەری تایبەت بە (کاراکردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم) ئامادەکرد.
بڕیاریشە (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) لە درێژەی چالاکییەکانی (هەڵمەتی کاراکردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان) لیژنەیەکی تایبەت بۆ پۆلێنکردن و یەکسختنی پێشنیاری گروپەکان و ئەنجامی هەردوو راپرسی ئاماژەبۆکراو بەشێوەی راسپاردە ئامادەبکات و بیخاتە بەردەستی هەریەکە لە (لایەنە سیاسیەکان، سەرۆکایەتی خولی نوێی پەرلەمانی کوردستان و کابینەی نوێی حکومەت هەرێمی کوردستان) داوایان لێبکرێت کە:
  1. لایەنە سیاسییەکانی هەرێم فشارەکانیان بۆ هەڵبژاردنی خولی نوێی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم دەستپێبکەن وەک چۆن لەرابردوودا بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان فشاریان دەکرد.
  2. خولی نوێی پەرلەمانی کوردستان هەموارکردنەوەی هەردوو یاسای ژمارە (٣) و ژمارە (٤)ی ساڵی (٢٠٠٩) بخاتە پێشینەی کارەکانی.
  3. کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم لە پێشینەی کارەکانی کابینەکە دابنێت.
  4. هەریەکە لە(لایەنە سیاسییەکان و پەرلەمانی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان) ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە پێکبهێنن.
لەمیانی چالاکییەکەدا بەشداربووان باسیان لەگرنگی ئەم هەڵمەتە کردەوە.

شایانی باسە ئەم خولەی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە (٣٠/٤/٢٠١٤)دا هەڵبژاردنیان بۆ ئەنجامدراو لە ساڵی (٢٠١٨)دا ماوەی کارکردنیان کۆتایی پێهات، داوتر پەلرمانی کوردستان ماوەی کارکردنی ئەنجومەنەکانی بۆ کاتێکی نادیار درێژکردەوەو لە مانگی (٩/٢٠٢٣)دا دادگای فیدڕاڵی عێراق، کاری ئەنجومەنی پاریزگاکانی هەرێمی کوردستانی راگرت.

بۆ بینینی وێنەکانی چالاکییەکە، کلیک لەم لینکەی خوارەوە بکە:
https://www.keodd.org/photo/119596
 

زیاتر بخوێنەوە