/   هەواڵ

سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکان بایکۆتی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان کرد.

2024-09-04

فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ناڕەزایی و ڕەخنەی توندی خۆیان لە هەڵوێستی بەشێک لە لایەن و هێزی سیاسی ناو ئەنجوومەنی عێراق ڕادەگەیاند.
سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکان بایکۆتی دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراقیان کردووە, تاوەکو ئەو کاتەی "پڕۆژەیاسای گەڕاندنەوەی موڵك و ماڵ بۆ خاوەنەكانیان دەخرێتە بەرنامەی کارەوە بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت."
پڕۆژەیاساکە خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ کراوە، خرابووە بەرنامەی کاری دوێنێی پەرلەمان بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێ، بەڵام دانیشتنەکە نەکرا.
شایانی باسە بڕیاربوو ئەمڕۆ دانیشتنی پەرلەمان بکرێ، بەڵام فراکسیۆنە کوردستانییەکان رێگربوون. تاوەکو ئەو پرۆژەیاسایە نەخرێتە بەرنامەی کارەوە و دەنگی لەسەر نەدرێ، بەشداری کۆبوونەوەی پەرلەمان نەکەن.
هاوکات فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێکەوە راگەیەنداروێکیان دەرکردو تیایدا هاتووە: بەداخەوە بە ئەنقەست دەرنەچوو و پەسەندنەکردنی ڕەشنووسی یاسای گەڕانەوەی خانووبەرە بۆ خاوەنەکانیان دەیانگرێتەوە لەلایەن هەندێک بڕیاری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕش هەڵوەشاوە"، کە لە بەرنامەی کاری دانیشتنی دوێنێدا بوو، بڕگەی یەکەم، ئەم یاسایە ئەگەر دەنگی لەسەر بدرێت، دادپەروەری لەگەڵ ئەو کەسانەدا دەکات کە زیانیان پێگەیشتووە و بەدەست سیاسەتەکانی سەرکوتکردن و ئاوارەبوون لە ماوەی سەردەمی دیکتاتۆرییەت.
ئاماژە بەوەش کراوە، "ڕەشنووسی یاساکە زۆر ناوچەی عێراق لەخۆدەگرێت و نادادپەروەری لە ستەملێکراوان دوور دەخاتەوە و ئەو موڵکانە دەگەڕێنێتەوە کە لە سەردەمی بەعسدا دەستی بەسەردا گیراوە".
فراکسیۆنە کوردستانییەکان، داوا لە "لایەنە پەرلەمانی و هاوبەشەکانمان دەکەین لەگەڵمان بن بۆ دەرکردنی ڕەشنووسی یاسای بەدیهێنانی دادپەروەری و کۆتاییهێنان بە زیانەکانی هاووڵاتییان کە قوربانیی سیاسەتەکانی ڕژێمی پێشوو بوون، هەروەها بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری و ئارامی کۆمەڵگا، بە تایبەتی لە ناوچە جێناکۆکەکان".
فراکسیۆنەکان
1 . پارتی دیموکراتی کوردستان
2 . یەکێتی نیشتمانی کوردستان
3 . نەوەی نوێ
4 . یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
5 . کۆمەڵی دادگەری
6 .نوێنەر فاروق حنا عەتۆ / پێکهاتەی مەسیحی
 

زیاتر بخوێنەوە