/   هەواڵ
ئامادەکاری بۆ راپۆرتی دەیەمی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی) دەستیپێکرد
2024-09-18
ئامادەکاریەکان بۆ نووسینی راپۆرتی دەیەمی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی) دەستیپێکرد
ئەمساڵیش هاوشێوەی ساڵانی رابردوو دەستمان کردەوە بە ئامادەکردنی (راپۆرتی پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی)
ئەم راپۆرتە لە دوو بەشی سەرەکی پێکدێت، بەشی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) و (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) لە ئێستادا بەشی تایبەت بە (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) لە قۆناغی کۆتایی نزیکبووەتەوە...
راپۆرتەکە سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە زۆرترین زانیاری لەسەر نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی و خستنەڕووی ئەدای نوێنەران لەماوەی ساڵێکدا، بەشێوەیەکی تەواو سەربەخۆو بێلایەنانە...
لە ئێستادا زۆرینەی کاتمان تەرخانکردووە بۆ تەواوکردنی ئەم راپۆرتە تابتوانین زۆرترین زانیاری راست و دروست بخەینە بەردەست هاوڵاتیان و دەنگدەران.
(راپۆرتی پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی) ساڵانە (رێکخراوی کوردستان بۆ هەموان) بە پاڵپشتی رێکخراوی (NED)ی ئەمریکی ئامادەی دەکات و لە مەراسیمێکی تایبەتدا بە ئامادەبوونی بەشێک لە نوێنەران و کەناڵەکانی راگەیاندن بڵاودەکرێتەوە….
چاوەڕوان بن
بۆخوێندنەوەی راپۆرتەکانی دیکە دەتوانن کلیک لەم لینکە بکەن...
https://www.keodd.org/report