/   هەواڵ

ساڵێک بەسەر کۆتایهێنان بە کاری ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم تێپەڕی

2024-09-24

ئەمڕۆ (٢٤/٩/٢٠٢٤) ساڵێک تێدەپەڕێت بەسەر کۆتایهێنان بەکاری ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق، بەڵام دوای ساڵێک لەو بڕیارە هێشتا:
-  چارەنووسی ئەنجومەنی پارێزگاکان دیار نییە.
-  هیچ ئەنجومەنێک بەفەرمی دانەخراوە.
- (١٢) مانگە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکان بێ ئەوەی کارەکانیان ئەنجامبدەن مووچە وەردەگرن.
لە ماوەی دەستبەکاربوونی ئەم خولەی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم لەساڵی (٢٠١٤)دا هەرسێ ئەنجومەنی پارێزگاکان (٣١٥)کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە، (ئەنجومەنی پارێزگای دهۆک) زۆرترین کۆبوونەوەو (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) کەمترین کۆبوونەوەی ئەنجامداوە، بەمشێوەیەی خوارەوە:
ئەنجومەنی پارێزگای دهۆک (١٣٩) دانیشتن
ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر (١١٣) دانیشتن.
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی (٨٩) دانیشتن
لە ئێستاشدا (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) بە پاڵپشتی رێکخراوی (NED) ئەمریکی هەڵمەتێکی فراوانی دەستپێکردووە، بەمەبەستی فشار دروستکردن بۆ دیاریکردنی کاتێک بۆ هەڵبژاردنی خولی نوێی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی رابردوودا چەند چالاکییەک لە هەڵمەتەکە بەڕێوەچوو، بڕیاریشە داوی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، هەنگاوەکانی دیکەی هەڵمەتەکە دەستپێبکەن.
 

زیاتر بخوێنەوە