/   هەواڵ

(ئازاد محەمەد ئەمین) لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە بۆ پەرلەمانی کوردستان

2024-10-21

لەکۆی پێنج ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کە خۆیان کاندید کردبوو بۆ پەرلەمانی کوردستان، تەنها (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، توانی دەنگی پێویست بهێنێت بۆ بوون بە ئەندامی خولی سەشەمی پەرلەمانی کوردستان، بەگوێرەی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامەکان بەمشێوەیە بوون:

(ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و لەسەرهەمان لیست خۆی کاندید کرد بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و (7004) دەنگی بەدەستهێنا.
(بەرزان شێخ محەمەد) جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی گۆڕان لەسەرهەمان لیست خۆی کاندید کرد بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و (86) دەنگی بەدەستهێنا. 
(رێبوار ئەحمەد مەولود) سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و لەسەرهەمان لیست خۆی کاندید کرد بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و  (413) دەنگی بەدەستهێنا. 
(هاوژین ئیسماعیل) لە فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و لەسەر لیستی (رەوتی هەڵوێست) خۆی کاندید کرد بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و (82) دەنگی بەدەستهێنا. 
(زیاد کاکە رەزا )سەرۆکی  فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و لەسەرهەمان لیست خۆی کاندید کرد بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و (646) دەنگی بەدەستهێنا.
 

زیاتر بخوێنەوە