/   هەواڵ

رێکخراوی (NED)، رێکخراوەهاوبەشەکانی لە هەرێمی کوردستان بەسەردەکاتەوە

2025-01-08

رێکخراوی (NED)، رێکخراوەهاوبەشەکانی لە هەرێمی کوردستان بەسەردەکاتەوە
بەمەبەستی لەنزیکەوە گفتوگۆكردن لەسەرمیکانیزمی کارکردنی رێکخراوەهاوبەشەکانی و خستنەڕووی ئاڵانکارییەکانی بەردەم کاری مەدەنی لەهەرێمی کوردستان،  ئەمڕۆ (چوار شەممە) بەرواری (٨/١/٢٠٢٥) شاندێكی رێكخراوی (NED) لە ئۆفیسی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) بەئامادەبوونی هەریەکە لە بەڕێوەبەری پڕۆگرامی عێراق و هەرێمی کوردستان و (د.بەختیار عەبدوڵا) راوێژكاری رێكخراوی (NED) لە هەرێمی كوردستان‌و باكوری عێراق‌ کۆبوونەوەیەکی راوێژکاری بۆ رێکخراوە هاوبەشەکانی (NED) لەهەرێمی کوردستان ئەنجامدرا
کۆبوونەوەکە سێ تەوەری لە خۆ گرتبوو، کەبریتیبوون لە:
- هۆكارو پاڵنەرەكانی چەقبەستوویی و پاشەكشەی كۆمەڵگەی مەدەنی لە هەرێمی كوردستان.
-       رێگاچارەو پلان بۆ گوڕدانەوە بە رۆڵی كۆمەڵگەی مەدەنی و رێكخراوەكانی و رزگاربوونی لەم چەقبەستووییەی.
-       پێشنیارو راسپاردە بۆ بەرنامەی (NED)ی لە هەرێمی كوردستان
لە کۆبوونەوەکەدا کە زیاتر لە سێ کاتژمێری خایاند، بەچڕی گفتوگۆڕاگۆڕینەوە لەسەر تەوەرەکان لەلایەن ئامادەبووانە کرا، شایانی بەسە رێکخراوەهاوبەشەکانی پارێزگای هەولێر بەشێوەی ئۆنلاین بەشداری کۆبوونەوەکەبوون.
   شایانی باسە ساڵانە رێكخراوی (NED)ئەمریكی سەردانی هەرێمی كوردستان وعێراق دەكەن‌و ئەو رێكخراوانە بەسەر دەكەنەوە كە لەلایەن ئەوانەوە پاڵپشتی دارایی دەكرێن.
رێكخراوی سندوقی نیشتمانی بۆ دیموكراسی (NED) دامەزراوەیەكی ئەمەریكی قازانجنەویستی تایبەتە بە گەشەپێدان‌و پاڵپشتیكردنی دامەزراوە دیموكراتییەكان لەهەمو جیهاندا، كەلەلایەن كۆنگریسی ئەمەریكییەوە ساڵانە بودجەی تایبەتی بۆدیاریدەكرێت، ئەویش ساڵانە پاڵپشتی زیاتر لە (1200) هەزارو دو سەد پڕۆژەی گروپە ناحكومییەكان لە جیهاندا دەكات. 
(NED) باوەڕی بەوەیە كە ئازادی خولیایەكی جیهانی مرۆڤایەتییە، دەبێت لەرێگەی گەشەپێدانی دامەزراوە دیموكراتییەكانەوە بهێنرێتەدی.
 

زیاتر بخوێنەوە