/   هەواڵ
(د. سۆزان عوسمان قادر) میوانی بەرنامەی پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی بوو (بەرنامەی یەکەم -2025)
2025-01-21
رۆژی سێ رێکەوتی (21/1/2025) لە یانزەهەمین ساڵیدا بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی) لە وەرزێکی نوێدا و لەبەشی یەکەمدا، میوانداری بەڕێز پڕۆفیسۆری یاریدەدەر (د. سۆزان عوسمان قادر) پسپۆڕی (یاسای گشتی) و (یاسای کارگێڕی) و مامۆستا لە بەشی یاسای زانکۆی سلێمانی کرا...
ئەمساڵ لەبەشی تایبەت بە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیدا، میوانداری یاساناسان و مەکتەبی هەڵبژاردنی لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردن بۆ خولی نوێی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم، ئەم تەوەرە بەشێک دەبێت لە (هەڵمەتی کاراکردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان) کە لە ئێستا (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) پێێ هەڵدەستێت.
د. سۆزان عوسمان قادر
-
درێژکردنەوەی تەمەنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە، نایاسایی بوو.
-
راگرتنی کاری ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق، بڕیارێکی دروستبوو.
-
راگەیاندنی هەڵمەتی کاراکردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم، لەلایەن رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان)ەوە هەنگاوێکی گرنگەو جێگەی دەستخۆشیە.
تەوەری گفتوگۆ لەگەڵ بەڕێز (د. سۆزان عوسمان قادر ):
- پاڵپشتییە یاسایی و دەستوریەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.
- گرنگی ئەنجومەنی پارێزگاکان
- ئەو بۆشاییە یاساییانە چین کە لە غیابی ئەنجومەنەکاندا دێنە ئاراوە.
- تاچەند درێژکردنەوەی ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەکان یاساییە؟
- ئەو پاساوانە کامانەن کە دروستن بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەکان؟
- بڕیاری راگرتنی کاری ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم، لەلایەن دادگای باڵای فیدڕاڵییەوە، تاچەند دروست بوو؟ خاڵی ئەرێنی و نەرێنی بڕیارەکە چی بوو؟
- لەئێستادا (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) هەڵمەتی کاراکردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی راگەیاندووە، بەمەبستی ئەنجامدانی هەڵبژاردن بۆ خولی نوێی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم، ئەم هەڵمەتە تاچەند گرنگە و پیشنیارتان بۆ ئەو هەڵمەتە چییە؟
بەرنامەی (پارێزگای سلێمانیو نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) بەهاوكاری رێكخراوی(NED) ئەمریكی لەرادیۆی (نەوا)وە رۆژانی(سێ شەممە( كاتژمێر (11:00) بۆ (12:00)ی پێش نێوەڕوان راستەوخۆ بەمیوانداری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی پێشكەشدەكرێت ورۆژی دواتریش دووبارەدەبێتەوە...
ئامانج لەم بەرنامەیە پتهوكردنی پهیوهندییە لە نێوان هاووڵاتیان و نوێنهرانی پارێزگای سلێمانی.