/   هەواڵ
(شوان محەمەد رۆستەم) میوانی بەرنامەی پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی بوو (بەرنامەی یەکەم -2025)
2025-01-21
رۆژی سێ رێکەوتی (21/1/2025) لە یانزەهەمین ساڵیدا بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی) لە وەرزێکی نوێدا و لەبەشی دووەمی بەرنامەکدامیوانداری بەڕێز (شوان محەمەد رۆستەم) جێگری سەرۆکی لیژنەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرا.
شوان محەمەد رۆستەم:
80%کورد بڕوای بەیاسای باری شارستانی نییە، بەڵام ئەگەر دەنگی پێنەدەین، گرفتمان بۆ دروستدەکەن.
-
کارەساتە پەرلەمانتاربیت و بڵێیت، بەغداد بۆیە مووچە نادات، لەبەرئەوەی (تەوتین) نەکراوە.
-
ئەوەی حکومەتی فیدڕاڵی عێراق داوای کردووە، حکومەتی هەرێم جێبەجێیکردووە.
-
وەزارەتی دارایی عێراق سزای فەرمانبەرانی هەرێم دەدات.
-
کشانەوە لەبەغداد کاتێک کاریگەری دەبێت کە هەموو فراکسیۆنە کوردیەکان یەکدەنگ بن و پێکەوە بکشێنەوە.
تەوەرە سەرەکییەکانی بەرنامە:
- دوا زانیاری لەسەر گرفتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە نێوان بەغدادو هەرێم.
- هەرێم و بەغداد کامیان کەمترخەمن؟
- دەنگدان بە هەموارى یاساى بودجەى گشتى، کێشیە مووچەخۆارنی هەرێم چارەسەر دەکات؟
- پڕۆژەیاساى هەموارى لێبووردنى گشتى، داواکاریى سوننەکانە، پڕۆژەیاسای گەڕاندنەوەی زەوی و خانوو بۆ خاوەنەكانیان، لە بەرژوەندیى کورد و تورکمانە، هەمواری یاسای باری کەسی، داواکاریى شیعەکان بە ئاراستەى جێکردنەوەى مەزهەبی جەعفەرییە لەو یاسایە. ئایا دەکرێت بەمشێویە یاسا دەربکرێت، یان دەبێت یاساکان هەموویان لەخزمەتی هاووڵاتیاندا بن؟
- هەمواری دووەمی پرۆژەیاسای (دەزگای زیندانەسیاسیەکان) و مافی زیندانیانی سیاسی و شەهیدانی هەرێمی کوردستان.
بەرنامەی (پارێزگای سلێمانیو نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) بەهاوكاری رێكخراوی(NED) ئەمریكی لەرادیۆی (نەوا)وە رۆژانی(سێ شەممە( كاتژمێر (11:00) بۆ (12:00)ی پێش نێوەڕوان راستەوخۆ بەمیوانداری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی پێشكەشدەكرێت ورۆژی دواتریش دووبارەدەبێتەوە...
ئامانج لەم بەرنامەیە پتهوكردنی پهیوهندییە لە نێوان هاووڵاتیان و نوێنهرانی پارێزگای سلێمانی.