/   هەواڵ
(رزگار حاجی حەمە ) لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، میوانی (بەرنامەی پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی) بوو
2025-01-28
رۆژی سێ رێکەوتی (28/1/2025) لە یانزەهەمین ساڵیدا بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی) لە وەرزێکی نوێدا و لەبەشی یەکەمدا، میوانداری بەڕێز (رزگار حاجی حەمە ) لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکیتی نیشتمانی کوردستان کرا...
ئەمساڵ لەبەشی تایبەت بە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیدا، میوانداری یاسا ناسان و مەکتەبی هەڵبژاردنی لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردن بۆ خولی نوێی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم، ئەم تەوەرە بەشێک دەبێت لە (هەڵمەتی کاراکردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان) کە لە ئێستا (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) پێێ هەڵدەستێت.
رزگار حاجی حەمە:
-
لەبەرنامەماندایە ناوەندێکی هەماهەنگی دابمەزرێنین لە نێوان نوێنەرانمان لە ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەکان و دامەزراوەکانی حکومەت.
-
ئەنجامنەدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، بۆشاییەکەی گەورە لەسەر ئاستی پارێزگاکان دروستدەکات.
-
هەوڵەکانمان چڕدەکەینەوە بۆ ئەوەی زەمینە سازی بکەین بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم.
-
تائێستا لەکۆبوونەوەکانمان بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم، باسی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانمان نەکردووە.
-
هەڵمەتی کاراکردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان،لەلایەن رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووانەوە،زۆر گرنگەو پێویستە پشتگیری و پاڵپشتی ئەم هەڵمەتە بین
تەوەری گفتوگۆ:
1. یەکێتی نیشتمانی کوردستان چۆن لە گرنگی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەڕوانێت؟
2. بەرنامەی یەکیتی نیشتمانی کوردستان چییە بۆ ئەنجامدانی خولی نوێی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم؟
3. بۆچی لایەنە سیاسییەکان فشارناکەن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم؟ وەک ئەوەی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کردیان.
4. بڕیاری راگرتنی کاری ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم، لەلایەن دادگای باڵای فیدڕاڵییەوە، تاچەند دروست بوو؟ خاڵی ئەرێنی و نەرێنی بڕیارەکە چی بوو؟
5. لەئێستادا (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) هەڵمەتی کاراکردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی راگەیاندووە، بەمەبەستی ئەنجامدانی هەڵبژاردن بۆ خولی نوێی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم، ئەم هەڵمەتە تاچەند گرنگە و پێشنیارتان بۆ ئەو هەڵمەتە چییە؟
بەرنامەی (پارێزگای سلێمانیو نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) بەهاوكاری رێكخراوی(NED) ئەمریكی لەرادیۆی (نەوا)وە رۆژانی(سێ شەممە( كاتژمێر (11:00) بۆ (12:00)ی پێش نێوەڕوان راستەوخۆ بەمیوانداری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی پێشكەشدەكرێت ورۆژی دواتریش دووبارەدەبێتەوە...
ئامانج لەم بەرنامەیە پتهوكردنی پهیوهندییە لە نێوان هاووڵاتیان و نوێنهرانی پارێزگای سلێمانی.