/   هەواڵ
(د.ئاسۆ فەرەیدون) میوانی بەرنامەی پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی بوو (بەرنامەی دووەم-2025)
2025-01-28
رۆژی سێ رێکەوتی (28/1/2025) لە یانزەهەمین ساڵیدا بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی) لە وەرزێکی نوێدا و
لەبەشی دووەمی بەرنامەی دووەمدامیوانداری بەڕێز (د.ئاسۆ فەرەیدون) ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان کرا:
د.ئاسۆ فەرەیدون:
-
خەڵک چاوەڕێی هەڵوێستە لە ئێمە.
-
کورد لەعێراقدا لە هاوبەشەوە بووەتە بەشدار.
-
عێراقە کێشە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروستدەکات.
-
شەرمە بۆ ئێمەی نوێنەرانی کورد لەبەغداد لە سەرۆککۆمارەوە تا هەموومان کە نەتوانین شەڕی مووچە بکەین.
-
چارەسەری مووچە بەهەوڵی تاکەکەسی ناکرێت، یەکدەنگی و بڕیاری سیاسی دەوێت.
تەوەرەکانی بەرنامە:
- گرفتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە نێوان بەغدادو هەرێمدا چۆن چارەسەر دەکرێت؟
- ئەگەر بەغداد کەمتەرخەمە، فشاری پەرلەمانتارانی کورد چییە لەسەر بەغداد، بۆ چارەسەری کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم؟
- ئەگەر هەرێم کەمتەرخەمە، فشاری پەرلەمانتارانی کورد چییە لەسەر هەرێم، بۆ چارەسەری کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم؟
- لەگەڵ بوونی بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق، بەڵام کێشەی مووچە هەر بەردەوامە؟
- لەگەڵ بوونی ئەو هەموو رەخنەو ناڕەزاییەی ژنان و چالاکوانی مەدەنی لە هەمواری یاسای باری کەسێتی عێراق، بەڵام یاساکە هەر تێپەڕێنرا، بۆچی گوێ بەوناڕەزایەتیانە نەدرا؟
- ئایا جێبەجێکردنی یاساکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە؟
- بەڕێزتان وەک ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، گرفتی گرانی و کەمی نەوتی سپی بۆچی دەگێڕنەوە؟
- ئایا بەغدا نەوتی پێویست بە نرخی پاڵپشتی کراو بۆ هەرێم دەنێرێت؟
بەرنامەی (پارێزگای سلێمانیو نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) بەهاوكاری رێكخراوی(NED) ئەمریكی لەرادیۆی (نەوا)وە رۆژانی(سێ شەممە( كاتژمێر (11:00) بۆ (12:00)ی پێش نێوەڕوان راستەوخۆ بەمیوانداری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی پێشكەشدەكرێت ورۆژی دواتریش دووبارەدەبێتەوە...
ئامانج لەم بەرنامەیە پتهوكردنی پهیوهندییە لە نێوان هاووڵاتیان و نوێنهرانی پارێزگای سلێمانی.