/   هەواڵ

(رێکخراوی کورستان بۆ هەمووان) سەردانی نووسینگەی سلێمانی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)یان کرد

2025-02-03

ئەمڕۆ سێ شەممە (3/2/2025) تیمی پڕۆژە لە (رێکخراوی کورستان بۆ هەمووان) سەردانی نووسینگەی سلێمانی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)یان کرد.
لەسەردانەکەدا تیمی پڕۆژە لەگەڵ بەڕێز (ئاری سەڵاحەدین) بەڕێوەبەری نووسینگەی سلێمانی و بەشێک لە ستافی نووسینگە، چەند پرسێکی پەیوەندیدار بە کاری پەرلەمانتاری و رۆڵ و گرنگی نووسینگەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە بەدەمەوەچوون و وەرگرتنی سکاڵاو داواکاری هاووڵاتیان، گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
لەکۆتاییشدا تیمی پڕۆژە سوپاس و دەستخۆشیان لە بەڕێوەبەرو ستافی نووسینگەی سلێمانی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)یان کرد کە بەردەوام پەیوەندی و هەماهەنگییان لەگەڵ (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) هەبووە.


زیاتر بخوێنەوە