/   هەواڵ

(د. رێبوار کەریم مەحمود) لێپراسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی رەوتی هەڵوێست) میوانی (بەرنامەی پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی) بوو

2025-02-11

 رۆژی سێ شەممە رێکەوتی (11/2/2025) لە یانزەهەمین ساڵیدا بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و ‏نوێنەرانی) لە بەرنامەی چوارەم لە وەرزی نوێدا و لەبەشی یەکەمی بەرنامەکەدا، ،میوانداری  بەڕێز (د. رێبوار کەریم مەحمود) لێپراسراوی  مەکتەبی هەڵبژاردنی رەوتی هەڵوێست  کرا...
 
د. رێبوار کەریم مەحمود:
 
  • ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم، لە رابردوودا بەکاری خۆیان هەڵنەساون.

  • کۆی دامەزراوە هەڵبژێردراوەکان لەژێر پرسیاردان.

  • حکومەت و حیزبە دەسەڵاتدارەکان، ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەکان وەک شوێنی دۆزینەوەیئیش بۆ خەڵک سەیر دەکەن.

  • سیاسیەکانی کوردستان کاتی خۆی زۆر باوەڕیان بە ئەنجومەنی پارێزگاکان نەبووە، تەنها وەک ئەرکێکی دەستوری پێوەی پابەند بوون.

  • هەڵمەتی کاراکردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، هەنگاوێکی زۆرباشەو بەهەمووشێوەیەک پشتگیری دەکەین.




تەوەری گفتوگۆ:
1.  رەوتی هەڵوێست چۆن لە گرنگی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەڕوانێت؟
2.  بەرنامەی رەوتی هەڵوێست چییە بۆ ئەنجامدانی خولی نوێی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم؟
3.  بۆچی لایەنە سیاسییەکان فشارناکەن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم؟ وەک ئەوەی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کردیان.
4.  بڕیاری راگرتنی کاری ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم، لەلایەن دادگای باڵای فیدڕاڵییەوە، تاچەند دروست بوو؟ خاڵی ئەرێنی و نەرێنی بڕیارەکە چی بوو؟
5.  لەئێستادا (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) هەڵمەتی کاراکردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی راگەیاندووە، بەمەبەستی ئەنجامدانی هەڵبژاردن بۆ خولی نوێی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم، ئەم هەڵمەتە تاچەند گرنگە و پێشنیارتان بۆ ئەو هەڵمەتە چییە؟

ئەمساڵ لەبەشی تایبەت بە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیدا، میوانداری یاسا ناسان و مەکتەبی هەڵبژاردنی لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردن بۆ خولی نوێی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم، ئەم تەوەرە بەشێک دەبێت لە (هەڵمەتی کاراکردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان) کە لە ئێستا (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) پێێ هەڵدەستێت.

بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی كوردستان ‏بۆ ‏هەمووان) بەهاوكاری‎ ‎رێكخراوی‎(NED)‎ ئەمریكی لەرادیۆی (نەوا)وە رۆژانی(سێ شەممە‎(‎  كاتژمێر ‏‏(11:00) بۆ (12:00)ی پێش نێوەڕوان راستەوخۆ بەمیوانداری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی پێشكەشدەكرێت‎‏ ورۆژی دواتریش دووبارەدەبێتەوە...
ئامانج لەم بەرنامەیە پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییە لە ‏نێوان هاووڵاتیان و نوێنه‌رانی پارێزگای سلێمانی‌‏‎.‎

زیاتر بخوێنەوە