/   هەواڵ

(د. موسەننا ئەمین نادر) میوانی بەرنامەی پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی بوو (بەرنامەی چوارەم-2025)

2025-02-11

رۆژی سێ شەممە رێکەوتی (11/2/2025) لە یانزەهەمین ساڵیدا بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و ‏نوێنەرانی) لە بەرنامەی چوارەم لە وەرزی نوێدا و لەبەشی یەکەمی بەرنامەکەدا، میوانداری  بەڕێز (د. موسەننا ئەمین نادر) ئەندامی فراکسیۆنی (یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان) و ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرا:‏
 
د. موسەننا ئەمین نادر:  
  •   دەبوایە سەرۆک کۆمار لێپێچینەوەی لە سەرۆک وەزیان بکردایە، نەک سکاڵای لەسەر تۆمار بکات.

  • ترسمان هەیە لەوەی یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە ببینەوە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

  • سەرۆک کۆمار رۆڵی خۆی نەبینیوەو نایبینێت.

  •  حکومەتی هەرێم کێشە دروستدەکات و نایەوێت کێشەکان چارەسەربن.

  • ئەمساڵ مووچە لەساڵی پار باشتر دەبێت.

 



تەوەرە سەرەکییەکانی بەرنامە:
1.     هەوڵی نوێنەرانی سلێمانی لە بەغداد بۆ داواکارییەکانی مامۆستایانی مانگرتوو.
لایەنی پەیوەندیدار بە وەڵامدانەوەی داواکاری مانگرتووان، کێێە؟
2.     داواکاری مانگرتوان.
3.     کارییگەریەکانی مانگرتووان لەسەر حکومەتی عێراق.
4.     رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد
5.     سکاڵاکەی سەرۆک کۆمار لەسەر سەرۆک وەزیرانی عێراق.
6.     رێکارەکانی بە پارێزگا بوونی هەڵەبجە
بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی كوردستان ‏بۆ ‏هەمووان) بەهاوكاری‎ ‎رێكخراوی‎(NED)‎ ئەمریكی لەرادیۆی (نەوا)وە رۆژانی(سێ شەممە‎(‎  كاتژمێر ‏‏(11:00) بۆ (12:00)ی پێش نێوەڕوان راستەوخۆ بەمیوانداری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی پێشكەشدەكرێت‎‏ ورۆژی دواتریش دووبارەدەبێتەوە...
ئامانج لەم بەرنامەیە پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییە لە ‏نێوان هاووڵاتیان و نوێنه‌رانی پارێزگای سلێمانی‌‏‎.‎

زیاتر بخوێنەوە