/   هەواڵ
(جەلال گەیلانی) بەرپرسی هەڵبژاردنی مەکتەبی ڕێکخستنی (سلێمانی-هەڵەبجە-ڕاپەڕین)ی پارتی دیموکراتی کوردستان میوانی (بەرنامەی پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی) بوو
2025-02-18
رۆژی سێ شەممە رێکەوتی (18/2/2025) لە یانزەهەمین ساڵیدا بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی) لە بەرنامەی پێنجەمدا لە وەرزی نوێدا و لەبەشی یەکەمی بەرنامەکەدا، ،میوانداری بەڕێز (جەلال گەیلانی) بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی-هەڵەبجە-ڕاپەڕینی پارتی دیموکراتی کوردستان کرا...
جەلال گەیلانی:
-
لامەرکەزیەت بووەتە ئەمری واقع.
-
ئەنجومەنی پارێزگاکان میکانیزمێکن بۆ جێبەجێکردنی لامەرکەزیەت.
-
فۆرمی لامەرکەزی بابەتی موزایەدەی سیاسی نییە. بەڵکو خزمەتی خەڵک و چاودێری حکومەتە بەنیەتی بونیادنان.
-
هەڵبژاردن بۆ خولی نوێی ئەنجومەنی پارێزگاکان،
-
بریاری راگرتنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لەلایەن دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراقەوە، بڕیارێکی دەستوری و یاسایی بوو.
-
کەمئەزموونی بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکان هۆکار بووە بۆ ئەوەی ئەنجومەنەکان نەتوانن بەباشی رۆڵی خۆیان ببینن.
-
گرنگە بۆ خولی داهاتوو، کەسانی شایستەو لێهاتوو بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکان کاندید بکەین.
بەڕێزێکی زۆرەوە سەیری هەڵمەتی کاراکردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەکەین و لەهەرجێگایەک پێویست بکات، ئێمە پشتیوان دەبین.
تەوەری گفتوگۆ:
1. پارتی دیموکراتی کوردستان چۆن لە گرنگی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەڕوانێت؟
2. بەرنامەی پارتی دیموکراتی کوردستان چییە بۆ ئەنجامدانی خولی نوێی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم؟
3. بۆچی لایەنە سیاسییەکان فشارناکەن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم؟ وەک ئەوەی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کردیان.
4. بڕیاری راگرتنی کاری ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم، لەلایەن دادگای باڵای فیدڕاڵییەوە، تاچەند دروست بوو؟ خاڵی ئەرێنی و نەرێنی بڕیارەکە چی بوو؟
5. لەئێستادا (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) هەڵمەتی کاراکردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی راگەیاندووە، بەمەبەستی ئەنجامدانی هەڵبژاردن بۆ خولی نوێی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم، ئەم هەڵمەتە تاچەند گرنگە و پێشنیارتان بۆ ئەو هەڵمەتە چییە؟
ئەمساڵ لەبەشی تایبەت بە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیدا، میوانداری یاسا ناسان و مەکتەبی هەڵبژاردنی لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردن بۆ خولی نوێی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم، ئەم تەوەرە بەشێک دەبێت لە (هەڵمەتی کاراکردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان) کە لە ئێستا (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) پێێ هەڵدەستێت.
بەرنامەی (پارێزگای سلێمانیو نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) بەهاوكاری رێكخراوی(NED) ئەمریكی لەرادیۆی (نەوا)وە رۆژانی(سێ شەممە( كاتژمێر (11:00) بۆ (12:00)ی پێش نێوەڕوان راستەوخۆ بەمیوانداری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی پێشكەشدەكرێت ورۆژی دواتریش دووبارەدەبێتەوە...
ئامانج لەم بەرنامەیە پتهوكردنی پهیوهندییە لە نێوان هاووڵاتیان و نوێنهرانی پارێزگای سلێمانی.