/   هەواڵ
چوارەم بەرنامەی (پارێزگای سلێمانیو نوێنەرانی) پێشكەشكرا
2019-03-04
دانا جەزا عەلی: ئێمە پێمان باش بوو كورد وەك یەك فراكسیۆن لە بەغداد بەشداربووایە .
نیاز ئەحمەد حەمەلاو: زۆرترین گرفتی پەروەردەیی لە دەڤەری (راپەرین)دایە .
بەمیوانداری بەڕێز(دانا جەزا عەلی) ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، هەرەوەها بەڕێز (نیاز ئەحمەد سەید حەمەلاو) سەرۆكی لیژنەی پەروەردە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی .
دانا جەزا عەلی: كار بۆ ئەوە دەكەین پارێزگای هەڵەبجە ببێتە پارێزگایەكی سەربەخۆ
بەشی یەكەمی بەرنامەكە تایبەت بوو بە گقتوگۆكردن لەگەڵ بەڕێز(دانا جەزا عەلی) ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ، لەمیانی بەرنامەكەدا ناوبراو باسی لە چەند پرسێك كرد، لەسەرەتادا ئاماژەی بۆ ئەوەكرد كە وەرزی دووەمی دانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە (9/3/2019)دا دەستپێدەكاتو بێگومان پاش پەسەندكردنی بودجە كار لەسەر ئەو بوارانەدەكرێت كە پەیوەندییان بە بە رێكخستنی ژیانی هاووڵاتیانەوە هەیە، ئەمانەش دابەش دەبن بۆ سێ سێكتەر ئەوانیش (بارودۆخی ئاسایش، ئابوری، بژێوی ژیانی هاووڵاتیان ).
سەبارەت بە بەرنامەی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، (دانا جەزا) رایگەیاند ئێمە بەدڵنیاییەوە كاردەكەین بۆ هێنانەدی ئەو مافانەی گەلی كورد كە لەدەستوری عێراقدا دیاریكراون، هەروەها پشكی هەرێم لە بودجەی عێراق، بابەتی سنورو ماددەی (140) لە ئەولەویەتی كارەكانی فراكسیۆنی پارتییە .
هەرەها سەبارەت بە خاڵی لاوازی كورد لە بەغداد، ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، پەرتەوازەیی كورد لەبەغدا گەورەترین خاڵی لاوازیمانە، ئێمە پێمان باش بوو كورد وەك یەك فراكسیۆن لە بەغداد بەشدار بووایە .
لە كۆتایی بەرنامەكەشدا، (دانا جەزا) سەبارەت بە بەرنامەی (فراكسیۆنی پارتی) بۆ پارێزگای سلێمانی وتی: "ئەركی ئێمەیە كارو بۆ ئەم پارێزگایە بكەین ئێمە نوێنەری پارێزگای سلێمانین، هەر كێشەو هەرگرفتێك هەبێت لە (بودجەی پەرەپێدانی هەرێمەكان، لە پەرەپێدانی ژێرخانی ئابوری یان هەر پڕۆژەیەك بۆ پارێزگای سلێمانی...هتد) پارێزەری مافەكانی هاووڵاتیانی پارێزگای سلێمانیین، هەروەها لەبەرنامەی كارماندایە كە كار بۆ ئەوە بكەین پارێزگای هەڵەبجە ببێتە پارێزگایەكی سەربەخۆو داراییو سنوری ئیداری تایبەت بەخۆی هەبێت . "
نیاز ئەحمەد: گەروەرترین هەڵەی وەزارەتی پەروەردە بە ئینگلیزی كردنی چەند وانەیەك بوو لە قۆناغی بنەڕتیدا .
لە بەشی دووەمی بەرنامەكە دا میوانداری بەڕێز (نیاز ئەحمەد حەمەلاو) سەرۆكی لیژنەی پەروەردە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كرا .
لەم بەشەدا گفتوگۆ لەسەر چەند گرفتێكی پەروەردەیی پارێزگای سلێمانیو پلانی داهاتووی لیژنەی پەروەردە كرا .
لەسەرەتادا بەڕێز (نیاز ئەحمەد) سەرۆكی لیژنەی پەروەردە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، باسی لە كاری لیژنەكە كرد لە چوارساڵی رابردووی ئەنجومەندا .
هەروەها لە میانی بەرنامەكەدا باس لە گرنگی سێكەتەری پەروەردەیی كرایەوەو سەرۆكی لیژنەی پەروەردە وتی : " ئەوەندەی ئێمە چاودێری و بەدواداچونمان كردبێت جگە لە بوونی قەیرانی دارییو كەمی مووچە،گرفتەكان دابەش دەبن بۆ دوو جۆركەبریتیتن لە :
یەكەم: گرفتی (كەمی بیناو كەمی خزمەتگوزاریو پێداویستیەكانی خوێندن)، ئەمانەش كاریگەری نەرێنیان كردۆتە سەر پرۆسەی خوێندن لە پارێزگاكەدا، بەتایبەت لە دەڤەری (راپەرین)دا كە زۆرترین گرفتی پەروەردەیی لەو نادەڤەرەدایە .
دووەم: گرفتی لاوازی پڕۆگرامەكانی خوێندن .
بۆ چارەسەری ئەم كێشانەش (نیاز ئەحمەد) ئاماژەی بۆ پڕۆژەیەكی نیشتمانی كرد، بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتانە كە بڕیارە لەداهاتوودا كاری جدی لەسەر بكرێت .
لەتەوەرێكی دیكەی بەرنامەكەدا، ناوبراو وتی :" پڕۆگۆامی خوێندن لەماوەی رابردودا لە ئاستی پێویستدا نەبوون، گەروەرترین هەڵەش كە وەزارەتی پەروەردە ئەنجامی داوە بە ئینگلیزی كردنی چەند وانەیەك بوو لە قۆناغی بنەڕەتیدا دەستی پیچكردو سەركەوتنی بەدەستەنەهێناو خوێندكارانیش زەرەمەند بوون .
لە كۆتایشدا چەند هاووڵاتیەك پەیوەندیان بە بەرنامەكەوەوە كردوو چەند كێشەیەكیان خستەڕوو، لە بەرامبەردا نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی بەڵێنیاندا كە بەدواداچوون بۆكێشەو گرفتەكان بكەن .
بەرنامەی (پارێزگای سلێمانیو نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) بەهاوكاری (رێكخراوی NED)ئەمریكی لەرادیۆی (نەوا)وە رۆژانی (یەكشەممە) كاتژمێر (2:00) بۆ (3:00)ی پاشنێوەڕوان بەمیوانداری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)و (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) پێشكەشدەكرێت.