/   هەواڵ
ئارەزوو مەحمود: خوێندكاران بە ئەرك و رۆڵی پەرلەمانتارن ئاشنا دەكات
2019-03-09
بەمەبەستی ئاشناكردنی خوێندكارانو لاوان بە ئەرك و رۆڵی پەرلەمانتارن، هەروەها ئەو دەسەڵاتەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەیانە، (ئارەزوو مەحمود) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر فراكسیۆنی (یەكێتی نیشتمانی كوردستان) سەردانی هەریەك لە خوێندنگاکانی ئامادەی (سەردەم ، ئایندە ، هەرێم)ی کرد لە ناحیەی (حاجیاوا)
لەسیمینارێکدا ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران تیشكی خستەسەر رۆڵ و ئەرکی پەرلەمانتارمان لەناو کۆمەڵدا بۆ خوێندکاران.
وەك (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) ئەم هەوڵەی بەڕێز (ئارەزوو مەحمود) بەرز دەنرخێنینو هێوای سەركەوتنی بۆ دەخوازین، ئەمجۆرە كارانە راستەوخۆ پەیوەندی نێوان هاووڵاتیانو نوێنەرانیان پتەوتردەكات.