/   هەواڵ

ڕزگار حه‌مه‌نوری: پێویسته‌ حكومه‌تی هه‌رێم میكانیزمی گونجاو دابنێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی مووچه‌ پاشه‌كه‌وتكراوه‌كان

2019-03-09

پاش هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری (پاشەكەوتی مووچە)، ئەم بڕیارەش بوویە مایەی خۆشحاڵی هەموو لایەك، بەڵام لەهەمانكاتدا (حكومەتی هەرێمی كوردستان) قەرزاری هاووڵاتیانەوەو  هێشتا مووچەخۆرانی هەرێم دڵنیا نەكراونەتەوە بەوەی كە ئایا بڕی پاشەكەوتكراوی مووچەیان بۆ دەگێڕدرێتەوە یان نا؟
(رزگار حەمە نوری) ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لە وتارێكی تایبەتدا بەناونیشانی (لابردنی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌و ده‌رهاوێشته‌كانی)، داوا لە حكومەتی هەرێم دەكات و دەڵێت : "  له‌ئه‌مڕۆ به‌دواوه‌ پێویسته‌ حكومه‌تی هه‌رێم میكانیزمی گونجاو دابنێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی مووچه‌ پاشه‌كه‌وتكراوه‌كان له‌قۆناغی یه‌كه‌میشدا باشترین بژارده‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ حكومه‌ت دڵنیایی بداته‌ مووچه‌خۆران)
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە درێژەی وتارەكەیدا پێشنیارێكیش بۆ چۆنیەتی گەڕانەوەی مووچەی پاشەكەوتكراو دەخاتەڕوو .
بۆخوێندنەوەی تەواوی وتارەكە كلیك لەم لینكەی خوارەوە بكە:
http://www.keodd.org/wtarview?wtar=16063&auther=5011

زیاتر بخوێنەوە