/   هەواڵ

غالب محەمەد داوای هەڵوێستی فەرمی لەسەر داهاتی مەرزەكان دەكات

2019-03-11

غالب محەمەد عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی گۆڕان. ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەبارەت بە ناڕوونی داهاتی مەرزێك نوسراوێك ئاڕاستەی  وەزیری دارایی عێراق دەكات
لەنوسراوێكدا كە كۆپییەكی دەست پێگەی ئەلكترۆنی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) كەوتووە، ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران داوادەكات داهاتی سەرجەم مەرزەكان روون بێت ‌و بگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی هەرێمی كوردستان.
ئەمەی خوارەوەش دەقی یاداشتەكەیە:
بۆ وەزیری دارايی عێراق
كۆپیەكیش بۆ نوسینگەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز عادل عبدالمهدی
دوای ئەوەی زانیاریمان پێ گەیشت كە دەروازەی سیمیلكا كە لەنێوانی (هەرێمی كوردستان) و (سوریا)دایە نەزانراوە لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێم و وەزارەتی دارای حكومەتی عێراقی فیدراڵ وە داهاتەكەشی ناڕوا بۆ خەزێنە ی هەرێم و حكومەتی فیدراڵی بەڵكو لەلایەن حزبێك لە هەرێمی كوردستان ئیدارە دەدرێت وە لەلایەن دوو كۆمپانیای حزبەوە بە ناوی ستێر و سەڵاحەدین .داواكارم لە بەڕێزتان مەوقفێكی فەرمی و دارایی لەسەر ئەم دەروازە هەبێت، وە هەروەها زانیاری تەواومان بدەنێ لەسەر ئە دەروازانەی كە لە هەرێمی كوردستاندان چونكە بە پێی ئەو زانیاریانەی دەستمان كەوتوە زیاتر لە نۆ دەروازە پێنجی نایاساییە و كەسیش نازانێ داهاتی لە كوێیە؟
غالب محمد عەلی
ئەندام پەرلەمان عیراق

زیاتر بخوێنەوە