/   هەواڵ

سلێمانی: دیدارێك لەسەر كێشەو گرفتەكانی بەردەم رێكخراوەكان سازدرا

2019-03-12

ئەمڕۆ (سێ شەممە) بەرواری (12/3/2019) )رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان( بەشداریكرد لە دیدارێكی هاوبەشی نێوان راوێژكاری سەرۆك كۆماری عێراق بەرێز (سالار محمود) و بەشێك لە رێكخراوەكانی كۆمەلی مەدەنی شاری سلێمانی ، كە تێدا گفتوگۆكرا لەسەر رۆڵی كۆمەڵگەی مەدەنی لە پێش خستنی كۆمەڵگەدا.
شیاوی باسە لە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) هەریەكە لە بەڕێزان (ئاواز سەلیم عەبدوڵا) سەرۆكی رێكخراوو (عمر محمد عەلی) بەڕێوبەری دارایی رێكخراو بەشداریان كرد.
لە میانی دیدارەكەدا رێكخراوەكان ئەو كێشانەی كە رووبەروویان دەبێتەوە خستیانەبەرباس، لە گرنگترین كێشەكانیش بابەتی تۆماركردنی رێكخراوەكان لە بەغداد، هەروەها قۆرخكردنی پرۆژەكانی (نەتەوەیەكگرتووەكان) لەلایەن چەند رێكخراوێكەوە ، هاوكاری نەكردنی حكومەت لە رێكخراوەكان‌و قورسكردنی هەنگاوەكانی كاری ریكخراوه یی و دروستكردنی دەیان بەربەست و رۆتین لەلایەن دەزگا ئەمنییەكان و بانكە ئەهلییەكان وهتد .. لەكۆتایدا له لایه ن خۆیه (سالار محمود) راویژكاری سه رۆك كۆمار به ڵێنیدا كە هەوڵی خۆیان بخەنەگەڕ بۆ گه یاندنی رەخنە‌و پیشنیاروگلەییەكان وكاردەكەن بۆ كەمكردنەوەیان .




زیاتر بخوێنەوە