/   هەواڵ

شاندێكی باڵای (ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق) سەردانی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ) كرد

2019-03-17

ئەمڕۆ (17/3/2019) شاندێكی  باڵای (ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق) به‌سه‌رپه‌رشتی بەڕێز (د. به‌شیر حه‌داد) جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سەردانی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ) كرد لەلایەن بەڕێز
(ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و ئەندامانی ئەنجومەنەوە پێشوازیان لێكرا 
لە كۆبوونەوەكەدا چەند پرسێك گفتوگۆیان لەسەكرا لەوانەش ئەو بابە‌تانه‌ی په‌یوه‌ست بوون به‌ حكومه‌تی عێراقه‌وه وەك (باشكردنی ژیانی هاوڵاتیان, لامه‌ركه‌زیه‌تی ژمێریاری وكارگێری ,بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان,دابینكردنی نه‌وتی سپی, هاوتاكردنی نرخی بەنزین له‌نێوان هه‌رێم وعێراق ,زیادكردنی وه‌رگرتنی بری دانه‌وێڵه‌,پاره‌ی قه‌رزی جوتیاران,دابینكردنی بودجه‌بۆ به‌نداوی گه‌وره‌, هۆكاری به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی په‌یوه‌ندی سیم كارتی، فه‌رمانبه‌ران,به‌نێوده‌وڵه‌تی كردنی باقی مه‌رزه‌كان) هەموو ئەمانە لەلایەن (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی)یەوە خرانە بەردەست شاندی میوان، لەبەرامبەردا بریاریان دابه‌گرنگیه‌وه‌ له‌ داواكاریه‌كان بروانن و كاری پێویستی له‌سه‌ر بكه‌ن و هەروەها‌بریاردرا په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هەردوو ئەنجومەن لە داهاتوودا بەردەوامیان هەبێت.




زیاتر بخوێنەوە