/   هەواڵ

(257) ئەندام واژۆی ئامادەبوونیان كردووە، تەنها (143) ئەندام ئامادەبوون

2019-03-25

جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، داوای لێكۆڵینەوە لە لیستی ئامادەبووانی دانیشتی ئەمڕۆی ئەنجومەن دەكات.
(محمد الكعبی) جێگری یەكەمی سەرۆكی  ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق‌و هاوكات سەرۆكی دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنەكە لە سەر ژمارەی ئامادەبووانی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دانیشتنی ئەمڕۆ (دووشەممە) (25/3/2019) كە واژۆی (257) ئەندامی لەسەر بووەوبەڵام تەنها (143) ئەندام لە هۆڵەكەدا ئامادەبوون،بەو هۆیەوە دانیشتنەكەی دواخست و داوای لێكۆڵینەوە دەكات.
د. بەهار مەحمود: لێكۆڵینەوەكان دەستیان پێكردووە



لەم بارەوە بەڕێز (د. بەهار مەحمود) ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بە (پێگەی ئەلكترۆنی رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)ی راگەیاند:" ناتوانین بڵێن كەسی تر لەبری ئەندامێكی دیكە واژۆی كردبێت، لەبەر ئەوەی دانیشتنەكە بڕیار بوو كاتژمێر (1:00) ی پاشنێوەڕۆ دەستپێبكات بەڵام بۆ ماوەی (30) خولەكە دواخرا، بۆیە  لەوانەیە ئەو ئەندامانە  واژۆیان كردبێت ودواتر چوبێتنە لای فراكسیۆنەكانیان یان لیژنەكانیان ، دەشگونجێت تەنها واژۆیان كردبێت و نەهاتبنە كۆبوونەوەكە، لەبەر ئەوەی رێژەی یاسایی بۆ دانیشتەنەكە تەواو نەبوو بۆیە جێگری سەرۆكی ئەنجومەن دانیشتنەكەی بۆ ماوەی (30) خولەك دواخست ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ئەندامان بڵاوە بكەن هەروەها ناوبراو وتی بۆ ئەم مەبەستە لێكۆڵینەوەكان دەستیان پێكردووە.

زیاتر بخوێنەوە